رووداو - چیای شنگال
بۆ رێزگرتن لە فەرماندەیەکی پێشمەرگە بەناوی سەیدا قاسم، ژمارەیەک هاونیشتمانی پەیکەرێک لە چەکی جۆری دۆشکە لەسەر لۆفە (پێچ)ەكانی چیای شنگال دروستدەکەن.
وەک ئەو هاونیشتمانیان دەڵێن، ئەو فەرماندەیە بەو دۆشکەیە كە لە شوێنێكی ستراتیژی بووە، بۆماوەی چوار مانگ لەو لۆفانە رێگری لە هێرشی چەکدارانی داعش كردووە بۆسەر چیای شنگال و كوردانی ئێزدی پاراستووە.
سەبری شەف، ئەو پەیكەرتاشەی دۆشكەكە دروستدەكات، دەڵێت" زۆر بەو كارە ماندووە و زیاتر لە 15 رۆژە كاری تێدا دەكات، بەڵام پەشیمان نییە و دەیەوێت بەرخودانی پێشمەرگە وەك رەمزێك بۆ گەشتیاران و هاموشۆكەرانی ئەو رێگایە بمێنێتەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ