رووداو دیجیتاڵ
لە پێکدادانی سێ ئۆتۆمبیلدا لە رێگای نێوان سەردەشت و پیرانشار لە پارێزگای ورمێ، دایکێک و سێ منداڵی گیانیان لەدەستدا و هەشت کەسی دیکەش بریندار بوون.
رووداوەکە ئێوارەی رۆژی 22.11.2023 روویداوە و لە خێزانێکی پێنج کەسی، دایکەکە و سێ منداڵی یەک ساڵان، پێنج ساڵان و هەشت ساڵانی گیانیان لەدەستدا.
رەزا پەناهی موقەدەم، فەرماندەی پۆلیسی رێگای پارێزگای ورمێ، هۆکاری ئەو رووداوەی بۆ پێشکەوتنی یەکێک لە ئۆتۆمبیلەکان گەڕاندووەتەوە کە خۆی بە ئۆتۆمبێلی بەرامبەردا کێشاوە.
لەو رووداوەدا سێ کەس دەستبەجێ گیانیان لەدەستداوە و یەکێک لە بریندارەکان دوای گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە.
رەحیم جەهانبەخش، فەرماندەی پۆلیسی پارێزگای ورمێ، رۆژی 20.11.2023 گوتی، ئەمساڵ 480 کەس لەو پارێزگایە بە رووداوی هاتووچۆ گیانیان لەدەستداوە کە بەراورد بە کاتی هاوشێوەی ساڵی پار 21% زیادی کردووە.
رەحیم جەهانبەخش دەڵێت، "ژمارەی گیانلەدەستدان لە رووداوەکانی هاتووچۆدا زۆر بەرزە و بۆ کەمکردنەوەی ئەم ژمارەیە دەبێت ژێرخانەکان باشتر بکرێن و کولتووری ترافیک و شۆفێریی پەرەی پێبدرێت."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ