حکومەت رۆژانی پشووی سەری ساڵی راگەیاند

23-12-2025
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
بەگوێرەی فەرمانگەی میدیا و زانیاریی هەرێمی کوردستان، لە رۆژی پێنجشەممە، 25ی كانوونی یەكەمی 2025، تاوەکو رۆژی شەممە، 3ی كانوونی دووەمی 2026، لە سەرجەم دامودەزگاكانی هەرێمی كوردستان، پشووی فەرمی دەبێت. 
 
هاوکات دەوام لە دامەزراوە خزمەتگوزارییەکان، بە شێوەی ئێشکگری دەبێت.
 
لە كاتی هاتنی مووچەی مانگی 10ی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، پرۆسەی دابەشكردنی مووچە لە رۆژانی پشوو بەردەوام دەبێت.
 
رۆژی یەکشەممە، 4ی كانوونی دووەمی 2026، دەوامی فەرمی لە سەرجەم دامودەزگاكانی هەرێمی كوردستان دەست پێدەكاتەوە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 هێمن هەورامی، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی

هێمن هەورامی: تەنیا 5%ـی رێککەوتنەکەمان لەگەڵ سوودانی جێبەجێ کرا

لە سێیەم پانێڵی دیالۆگی عێراقی 2026 لە واشنتن، هێمن هەورامی، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی رایگەیاند، سیستمی سیاسیی عێراق لە "قەیرانێکی پێکهاتەیی و سیستمی"ـی قووڵدایە و گوتی، 55 ماددەی دەستوور هێشتا جێبەجێ نەکراون و لە رێککەوتنە سیاسییەکەی پێکهێنانی حکومەتی سوودانیشدا تەنیا 5%ـی خاڵەکان جێبەجێکراون.