چوار کەس لە ورمێ بە رووداوی هاتووچۆ گیانیان لەدەستدا

رووداو دیجیتاڵ 

لە رووداێکی هاتووچۆدا لە رێگەی ورمێ- سەڵماس لە پارێزگای ورمێ، چوار کەس گیانیان لەدەستدا.
 
رۆژی سێشەممە، 23ی کانوونی یەکەمی 2025، فەرزین رەزازادە، بەڕێوەبەری فریاکەوتنی پارێزگای ورمێ رایگەیاند: لە سەر رێگەی ورمێ – سەڵماس ئۆتۆمبێلێکی تایبەت لە جۆری پراید و بارهەڵگرێک پێکیاندا داوە.
  
فەرزین رەزازادە ئاماژەی بەوەشکرد، سێ سەرنشینی ئۆتۆمبێلی پراید و شوفێری بارهەڵگرەکە دەستبەجێ  گیانیان لە دەستداوە.
 
بە گوێرەی راپۆرتێک کە دادپزیشکیی ئێران بڵاویکردووەتەوە، لە 21-3-2025 تاوەکو 21-9-2025، 10 هەزار و 414 کەس لەو وڵاتە بە رووداوی هاتووچۆ گیانیان لەدەستداوە و 202 هەزار و 145 کەسیش بریندار بوون.