گالەری

رووداو ـ بناری کۆسرەت

بناری کۆسرەت، یەکێک لە شوێنە دڵڕفێنەکانی باشووری کوردستان و زۆربەی گوند و شارۆچکەکانی لە لێواری دەریاچەی دوکانی سنووری پارێزگای سلێمانییەوە نزیکە.

ئەو ناوچەیە دەکەوێتە رۆژهەڵاتی سنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵکەوتەی شارۆچکەی خدران و چەند گوندێکی دیکەیە لەوانە( قەمتەران، کورداوا، دەرماناوە، مێوژە، باسەرێ ،کەلکان، شیواشان، شوشکە ، هەنجیرە، ئالیقە، توڕەشێ ، چناران ، کانیە بناو، پێسپیان ، گردە سوران و تۆربە) و چەند شوێنێکی دیکە ، کە سەرجەمیان سەر بە شارۆچکەی خدرانن. 

سنووری ئەم ناوچەیە دەوڵەمەندە بە بەرهەمی کشتوکاڵی و دانیشتوانەکەی بە کشتوکاڵ و ئاژەڵدارییەوە خەریکن. ئەمە جگەلەوەی کە بەشێک لە دانیشتوانەکەی سەرقاڵی راوە ماسیین.

سەرەڕای ئەوەی ئەو ناوچەیە خزمەتگوزاری کەمە و پەراوێزخراوە، بەڵام رۆژانە بەهۆی هاتنی وەرزی بەهارەوە خەڵکی بەمەبەستی سەیران و گەشت رووی تێدەکەن.