نوێنەرێکی مامۆستایانی گرێبەست: هەوڵ بۆ بەهەمیشەییکردنمان هەیە

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
سۆران حوسێن
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

نوێنەرانی مامۆستایانی گرێبەست لە خوێندنی باڵا  لەگەڵ فەرهاد ئەترووشی، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کۆبوونەوە. نوێنەرێکیان دەڵێت، بەڵێنیداوە کار بۆ پشتیوانییان بکات.
 
محەممەد نەجیب، یەکێک لە نوێنەرانی مامۆستایانی گرێبەست ئەمڕۆ یەکشەممە بە تۆڕی مدیایی رووداوی راگەیاند، دوێنێ لەگەڵ جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کۆبوونەوە، بەڵێنی پێداون هەوڵی جیدی بدات بۆ هەمیشەییکردنیان.
 
نوێنەرەکەی مامۆستایانی گرێبەست گوتی: "د. فەرهاد ئەترووشی بەڵێنی دا، لەگەڵ ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان و وەزیری دارایی عێراق گفتوگۆ بکات و داواکەیان تاوتوێ بکەن بۆ دۆزینەوە میکانیزمێک بۆ بە هەمیشەییکردنیان بە هاوئاهەنگی هەردوو حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان".
 
6ـی ئەم مانگە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق رایگەیاند، دامەزراندنی گرێبەستەکانی هەرێمی کوردستان لە ئەستۆی ئەواندا نییە.
 
د. توانا نەجەف، بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی کارگێڕی و دارایی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێمی کوردستان، پێشتر بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوتبوو: "بە هەمیشەییکردنی گرێبەستەکان لە پسپۆڕی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق نییە، چونکە ئێمە کاتێک کردوومانن بە گرێبەست لەسەر داهاتی نێوخۆ بووە و بڕیارمانداوە هەر خۆمان بیانکەینە هەمیشەیی".
 
بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی کارگێڕی و دارایی وەزارەتی خوێندنی باڵا گوتیشی، "ئێمە دەبێت لەو بودجەیەی لە داهاتوو عێراق بۆ هەرێمی کوردستانی دەنێرێت جێگەی گرێبەستەکان بکەینەوە و بیانکەین بە هەمیشەیی."
 
لە هەرێمی کوردستان زیاتر لە 60 هەزار مووچەخۆری گرێبەست هەن، زۆرینەیان مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتەکانی پەروەردە و خوێندنی باڵان.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

درۆنێک لە ئاسمان.

کۆمەڵەی زەحمەتکێشان بۆ رووداو: بە چوار درۆن هێرش کرایە سەر کەمپەکەمان لە خەلیفان

بەرپرسی پەیوەندییەکانی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان رایگەیاند، لە سنووری قەزای خەلیفان بە چوار درۆن هێرش کراوەتە سەر کەمپێکیان و دەڵێت، "دوو لە درۆنەکان لەلایەن هاوپەیمانانەوە تێکشکێندراون."