ئەعرەجی بۆ رووداو: شاندێکی باڵای ئەمنی دەچێتە تاران

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق دەڵێت، بەمزووانە شاندێکی باڵای ئەمنی دەچێتە تاران.
 
قاسم ئەعرەجی لە وەڵامی پرسیارێکی هەڵکەوت عەزیز، بەڕێوەبەری نووسینگەی رووداو لە بەغدا لەبارەی هێرشەکانی سەر هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لەگەڵ مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان باسیان لەو هێرشانە کردووە.
 
گوتیشی، بەپێی بڕیارێکی پێشوەختە، بڕیارە بەمزووانە شاندێکی باڵای ئەمنیی عێراق بچێتە تاران. رێبەر ئەحمەد لە شاندەکە بەشدارە.
 
قاسم ئەعرەجی لە بەشێکی قسەکانیدا باسی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدای کرد و گوتی، "هەموومان کوڕی چیاین، هەمووان دەبێ بزانن پەیوەندیی کورد و عەرەب مێژوویەکی هەیە لە بەرگری و بەرخۆدان. هەروەها وەستان بەرامبەر دکتاتۆریەت. جگە لەوەش یەکدی دەناسین". 

 

 
ئەعرەجی ئاماژەی بەوە کرد، پەیوەندیی هەولێر و بەغدا "لە بەرژەوەندەیی عێراقییەکانە" و کاتێک یەکدی دەناسن، دەبێ کێشەکان چارەسەر بکەن.
 
مەسرور بارزانی و قاسم ئەعرەجی لە بەغدا کۆبوونەوە. سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان دوو رۆژە بە سەرۆکایەتیی شاندێک لە بەغدایە.
 
بەپێی راگەیێندراوێکی حکومەت، لە دیدارەکەدا راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق ئاماژەی بە گرنگیی سەردانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا کرد و گوتی: "شانازی بە هەرێمی کوردستانەوە دەکەین کە خەبات و قوربانییەکی زۆری داوە و رۆڵێکی دیاری لە هێنانەدی سیستمی سیاسیی ئێستای عێراقدا هەبووە."

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

عەجاج

پارێزەری ئەنفالکراوان: دەبێت دۆسیەی عەجاج تکریتی بۆ دادگەی پێداچوونەوە بنێردێت

پارێزەرێکی دۆسیەی ئەنفالکراوان لە دۆسیەی (عەجاج) رایگەیاند، دەبێت سبەی یەکەم رێکاری جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان دژی (عەجاج تکریتی) دەستپێبکات و دۆسیەکە رەوانەی دادگەی پێداچوونەوە بکرێت.