خورشید هەرکی بۆ رووداو: مافیا نیم و دەستێکی دەرەکی لە پشت پیلانی کوشتنمدایە

50 خولەک له‌مه‌وپێش
سیپان رۆژهەڵاتی
خورشید هەرکی، میوانی بووڵتەنی کاژێر 17:00ی تۆڕی میدیایی رووداو بوو
خورشید هەرکی، میوانی بووڵتەنی کاژێر 17:00ی تۆڕی میدیایی رووداو بوو
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
خورشید هەرکی، کەسایەتیی عەشیرەتی هەرکی، وردەکاریی پیلانێک بۆ کوشتنی ئاشکرا کرد و رایگەیاند، هەرچەندە تۆمەتی "مافیاگەری" دەخرێتە پاڵی، بەڵام ئەو تەنیا خزمەتکاری ناوچەکەیە و سەرجەم چەک و ئۆتۆمبێلەکانیشی بە فەرمی لە وەزارەتی ناوخۆ تۆمار کراون.
 
خورشید هەرکی، میوانی بووڵتەنی کاژێر 17:00ی تۆڕی میدیایی رووداو بوو، باسی لەوە کرد کە لە مانگی رەمەزانی رابردووەوە لایەنە ئەمنییەکانی لە هەبوونی مەترسی لەسەر ژیانی ئاگادار کردووەتەوە، بەڵام ئەو دەڵێت: "لایەنە ئەمنییەکان وەک پێویست گرنگییان پێنەداوە، بۆیە خۆمان چاودێریی ئەو کەسانەمان کرد کە گومانمان لێیان هەبوو."
 
بەپێی گوتەکانی خورشید هەرکی، دەستێکی دەرەکی هەوڵیداوە لە رێگەی گەنجێکی نزیکی خۆیەوە پیلانەکە جێبەجێ بکات. 
 
ئەو گوتی: "ئەمە هەوڵێکی تیرۆریستی بوو، ئەو کەسە لەبەردەم پۆلیس دانی بەوەدا ناوە کە راسپێردراوە بۆ کوشتنی من، بەڵام دواتر لەبەردەم دادوەر پەشیمانیی دەربڕیوە." 
 
خورشید هەرکی ئاماژەی بەوەش کرد، لەو گەنجە خۆشبووە، چونکە پێیوایە هەڵخەڵەتێنراوە، بەڵام داوا دەکات ئەو "دەستە نادیارانە" ئاشکرا بکرێن کە لە پشت هاندانی ئەو گەنجە بوون.
 
چەکی تۆمارکراو و تۆمەتی مافیاگەری
 
لە وەڵامی ئەو تۆمەتانەی کە دەڵێن "مافیایە"، هەرکی بە تووندی ئەو قسانەی رەتکردەوە و ئاماژەی بە پڕۆژە خزمەتگوزارییەکانی کرد کە بڕی ملیۆنان دۆلاری تێدا خەرج کردووە. 
 
ئەو گوتی: "ئەگەر خزمەتکردنی خەڵک مافیاگەری بێت، شانازیی پێوە دەکەم." 
 
سەبارەت بە هەڵگرتنی چەک و پاسەوانەکانیشی جەختی کردەوە کە هەموویان لەلایەن وەزارەتی ناوخۆوە تۆمار کراون و گوتیشی: "من پارتیم و لەوانەیە کەسانێک لە دەرەوەی پارتی بیانەوێت زیانم پێبگەیێنن تاوەکو بە زیانی حیزبەکەشم بشکێتەوە."
 
خورشید هەرکی سوپاسی لایەنە پەیوەندیدارەکانی لە شارۆچکەی خەبات کرد کە توانیویانە بەڵگەی پێویست لەسەر پلانەکە کۆبکەنەوە و رادەستی دادگەی بکەن. 
 
ئەمە دوای ئەوە دێت کە وێنەی خورشید هەرکی و خێزانەکەی لە سۆشیاڵ میدیا بڵاوکرابوونەوە و هێڵێکی رەش بەسەر وێنەکاندا هێنرابوو، وەک ئاماژەیەک بۆ ئامادەکاری بۆ جێبەجێکردنی پلانەکە، "بەڵام پێش ئەنجامدانی، پلانەکە پووچەڵ کرایەوە".

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیناری عێراقی. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

سەرچاوەیەک بۆ رووداو: ئەگەر پارە بگات، لە جەژنیشدا مووچە لە ATMـەکانەوە دەدرێت

وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان چاوەڕێی گەیشتنی تەمویل لە بەغداوە دەکات بۆ راگەیاندنی لیستی مووچە و سەرچاوەیەکیش دەڵێت: "هەوڵ دەدرێت لە رۆژانی جەژنیشدا فەرمانبەران بتوانن مووچەکانیان وەربگرن."