پەیامنێری رووداو: فالح ساری واژۆی لەسەر خەرجکردنی مووچەی مانگی 5 کرد

29 خولەک له‌مه‌وپێش
هەڵکەوت عەزیز
هەڵکەوت عەزیز
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

پەیامنێری رووداو لە بەغدا رایگەیاند، سەرجەم رێکارەکان تەواوکران و فالح ساری، وەزیری دارایی عێراق بڕیاری خەرجکردنی مووچەی مانگی 5ـی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانی واژۆ کرد. 
 
پێشتر، ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران بە رووداوی گوت: سەرۆکوەزیرانی عێراق وەزیری دارایی راسپاردووە مووچەی هەرێمی کوردستان خەرج بکات.
 
بەپێی زانیارییەکانی رووداو، ئەوەی ماوەتەوە، سبەی دووشەممە ئاماژە بۆ لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق بنێردرێت، پارەی پێویست بگوازێتەوە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان. 

 

 
 
مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیی شاندێک دوو رۆژە لە بەغدایە. سەرۆکوەزیران گوتی، لە کۆبوونەوەکاندا باسی مووچەش کراوە و گفتوگۆکان ئەرێنی بوون.
 
یەکەم جارە بە واژۆی فالح ساری، مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان خەرج دەکرێت.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە