فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا چیای مەتین لە ئامێدی بۆردوومان دەکەن


رووداو دیجیتاڵ

پەیامنێری رووداو رایگەیاند، نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە، فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بۆ ماوەی کاژێرێک زنجیرە چیاکانی مەتین و دەڤەری نهێلێ یان لە سنووری ئامێدی بۆردوومان کرد.
 
ئەمڕۆ شەممە، 24-06-2023، فایەق بەلاڤەیی، هاونیشتمانیی سنوورەکە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، بۆردوومانەکە کاژێر 12:15ی نیوەڕۆی ئەمڕۆ دەستیپێکرد و فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا زنجیرە چیای مەتینیان لە پشت گوندی بەلاڤە بۆردوومان کرد و تاوەکو ئێستاش بەردەوامە.
 
بەگوتەی ئەو هاونیشتمانییە، دوو جار لەسەر یەک هەمان شوێن بۆردوومانکراوە و ئێستاش بەردەوام دەنگی فڕۆکە لە ئاسمانی ناوچەکەدا دەبیسترێت.
 
لەبارەی زیانی بۆردوومانەکە، فایەق بەلاڤەیی گوتی، ئەو شوێنەی بۆردوومان کراوە ناوچەیەکی قەدەخەکراوە و هیچ زیانی بۆ خەڵکی سڤیل نەبووە.