باوکێک و دوو کوڕی لە زێی بچووک خنکان و گەڕان بەدوای تەرمی یەکێکیان بەردەوامە

24-06-2025
پێشەوا بەختیار
گەڕان بەدوای تەرمەکە لە زێی بچووک
گەڕان بەدوای تەرمەکە لە زێی بچووک
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ
 
رۆژی شەممە، باوکێک و دوو کوڕی کە بۆ گەشت و سەیران لە بەغداوە چووبوونە گوندی بۆگد لە سنووری قەزای کۆیە، لە ئاوی زێی بچووک خنکان. تاوەکو ئێستا تەرمی یەکێک لە منداڵەکان نەدۆزراوەتەوە و کەسوکارەکەیان داوای هاوکاری دەکەن.
 
کەسوکاری قوربانییەکان، کە لە بەغداوە چوونەتە کۆیە، بە حەسرەتەوە لەو شوێنە دەڕوانن کە ئازیزانیانی لێ خنکاون و چاوەڕێی دۆزینەوەی تەرمی منداڵە ونبووەکەیان دەکەن.
 
محەممەد رەشید، برای یەکێک لە قوربانییەکان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "داواکارین لە هەموو لایەک؛ پێشمەرگە، ئاسایش و حکومەت کە هاوکاربن تاوەکو تەرمی سێیەم لە ئازیزانمان بدۆزینەوە. سوپاسی خوا دەکەین ئارامیمان پێببەخشێت لەم کارەساتەی بەسەرماندا هاتووە."
 
رووداوەکە رۆژی شەممە، 08-06-2024، روویدا، کاتێک دکتۆر خالید رەشید لەگەڵ خێزانەکەی بۆ گەشت چوونە سەیرانگای گوندی بۆگد، بەگوێرەی زانیارییەکان، منداڵە 7 ساڵانەکەی بەناوی عەبدولڕەحمان، دەکەوێتە نێو ئاوەکەوە. دواتر باوکی و عەبدولعەزیزی برای، کە تەمەنی 13 ساڵ بوو، بۆ رزگارکردنی دەچنە ئاوەکەوە، بەڵام هەرسێکیان دەخنکێن.
 
هەر لە سەرەتای رووداوەکەوە، تیمەکانی بەرگریی شارستانی و ژمارەیەک گەنجی خۆبەخشی گوندی بۆگد، سەرەڕای کەمیی کەرەستە، دەستیان بە گەڕان کردووە و تاوەکو ئێستا توانیویانە تەرمی باوکەکە و یەکێک لە کوڕەکانی بدۆزنەوە.
 
رەوا عەبدوڵڵا، یەکێک لە گەنجە خۆبەخشەکان بە رووداوی گوت: "دوو تەرممان دۆزیوەتەوە و کۆڵنادەین تاوەکو تەرمی سێیەمیش نەدۆزینەوە." 
 
دکتۆر خالید رەشید، باوکی سێ کوڕ بوو، دانیشتووی شاری بەغدا بوو و پێشتر مامۆستای زانکۆی کۆیە بووە.
 
گوندی بۆگد دەکەوێتە سنووری شارۆچکەی ئاشتی لە قەزای کۆیە. بەهۆی تێپەڕبوونی زێی بچووک بەنێویدا، بووەتە شوێنێکی گەشتیاری و لە بۆنە و پشووەکاندا خەڵکێکی زۆر رووی تێدەکەن.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دادگەی چاغلایانی لە ئیستەنبووڵ

14 یاریزان لە تورکیا دەستگیرکران

کێشەی گرەوکردن لەنێو خولی تۆپی پێی تورکیا قووڵتر دەبێتەوە، 29 کەسی دیکە دەستگیرکران، لە نێویاندا سەرۆکی پێشووی یانەیەکی بەنێوبانگ و چەندین یاریزانی خولە جیاوازەکان هەن.