رووداو دیجیتاڵ
دوو ساڵ لەمەوبەر لە ناحیەی فایدەی سەر بە قەزای سێمێل لە رۆژئاوای سەنتەری شاری دهۆک، شوێنەوارێک دۆزرایەوە کە دەریدەخات لەو ناوچەیە بۆریی ئاو دروستکراوە، چەند رۆژێکیشە لێکۆڵینەوە لەسەر شوێنەوارەکە دەستیپێکردووە و بڕیارە ئەمڕۆ بۆ یەکەمجار بەفەرمی دۆزینەوەی رابگەیێندرێت.
بەڕێوەبەری شوێنەواری دهۆکیش دەڵێ، لە شوێنەوارە هەرە گرنگ و دەگمەنەکانە لە بواری شارستانییەت لە هەموو میزۆپۆتامیا و مێژووەکەی 1500 ساڵ زیاترە.