پارێزگاری ورمێ: پێویستمان بە 800 قوتابخانەی نوێیە

24-09-2025
سینا سۆما
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

پارێزگاری ورمێ رایگەیاند، کێشەی کەمیی قوتابخانە لە پارێزگاکە هەیە و بۆ چارەسەرکردنیشی پێویستە 800 قوتابخانەی نوێ دروست بکرێن.
 
رەزا رەحمانی، پارێزگاری ورمێ ئاماژە بە کێشەی کەمیی قوتابخانە لەو پارێزگایە دەکات و دەڵێ، پلانێکی تایبەت بۆ دروستکردنی قوتابخانە لەو پارێزگایە دانراوە و دوای لێکۆڵینەوە و هەڵسەنگاندنی ورد، بە پێی پێویستییەکان، قوتابخانەی نوێ لە شارەکان و ناوچە جیاوازەکان دروست دەکرێن.
 
بە گوتەی رەزا رەحمانی، بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کەمیی قوتابخانە لە پارێزگای ورمێ، پێویستیان بە دروستکردنی 800 قوتابخانەی نوێیە.
 
عەلی ئەکبەر سەمیمی، بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی پارێزگای ورمێش دەڵێت، بۆ ساڵی نوێی خوێندن 600 پۆلی خوێندن دروستکراون و رادەستی پەروەردەی پارێزگاکە کراون و بڕیارە تاوەکو کۆتایی ئەم ساڵ هەزار و 100 پۆلی دیکەی خوێندن تەواو بکرێن.
 
رۆژی 23ی ئەیلوولی 2025، زەنگی قوتابخانەکان لە ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان لێدرا.
 
بە گوێرەی وەزارەتی پەروەردەی ئێران، ئەم ساڵ ژمارەی قوتابیانی قۆناخی سەرەتایی لەو وڵاتە زیاتر لە 9 ملیۆن قوتابییە و 6 ملیۆن و 980 هەزار قوتابیش لە قۆناخەکانی ناوەندی و ئامادەیی دەخوێنن.
 
بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی پارێزگای ورمێش رایگەیاندووە، ئەم ساڵ ژمارەی قوتابیانی قۆناخە جیاوازەکان لە پارێزگاکە زیاتر لە 700 هەزار قوتابییە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 دیمەنێکی سەنتەری شاری ئاکرێ. وێنە: بڵند تاهیر- رووداو

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ: پێویستمان بە 7000 پارچە زەوییە بۆ دابەشکردن

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ رایدەگەیێنێت، رێکارەکانی دابەشکردنی زەوی دەستیپێکردووە و لە قۆناخی یەکەمدا دوو هەزار و 500 پارچە زەوی ئامادەیە. دەشڵێت، بە بڕیارێکی وەزارەتی شارەوانی، دروستکردنی خانوو لە 22 گوند راگیراوە.