بریندارێکی خۆپێشاندانەکانی مهاباد گیانی لەدەستدا

24-11-2022
چیا مەلاک
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ
 
بەرەبەیانی ئەمڕۆ بریندارێکی خۆپێشاندانەکانی مهاباد لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان گیانی لەدەستدا.  
 
بەپێی ئەو زانیارییانەی لە مهابادەوە دراونەتە رووداو؛ شەماڵ خەدیری پوور کە لە خۆپێشاندانەکانی هەفتەی رابردوو گوللە بەر سەری کەوتبوو، بەهۆی سەختیی برینەکەی لە نەخۆشخانەی مهابادەوە رەوانەی یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری ورمێ کرابوو، بەیانیی ئەمڕۆ گیانی لەدەستدا. 
 
سەرچاوەیەک لە بنەماڵەی خەدیری پوور بە رووداوی گوت، "پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە نەخۆشخانە تەلەفۆن بۆ کەسوکارەکەی کراوە و پێیان گوتوون شەماڵ گیانی لەدەستداوە و دەتوانن تەرمەکەی وەربگرنەوە".
 
تاوەکو ئێستا لە خۆپێشاندانەکانی مهاباد 13 کەس بە تەقەی هێزە ئەمنییەکانی ئێران گیانیان لەدەستداوە و باس لەوە دەکرێت کە دەیان کەسی دیکەش بریندارن و برینی بەشێکیشیان سەختە. 
 
رۆژی سێشەممەش تەرمی رێباز ساڵحی وەند لە گۆڕستانی گوندی وسوکەند لە مهاباد بەخاکسپێردرا.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دارە بڕاوەکان. وێنە: تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

لە سنووری سلێمانی کەسێک 70 داری بەتەمەن دەبڕێتەوە و دەستگیر دەکرێ

بەهۆی بڕینەوەی 70 داری بەڕوو کە تەمەنی بەشێکیان دەگاتە نزیکەی 20 ساڵ لە سنووری قەزای دووکان لە پارێزگای سلێمانی کەسێک دەستگیرکرا. پۆلیسی داراستان و ژینگە دەڵێ، بەگوێرەی تەمەنی دارەکان و ژمارەیان سزا دەدرێ.