لە رۆژهەڵاتی کوردستان مانگرتنی گشتییە

24-11-2022
رووداو @Rudawkurdish
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

وەکو دەربڕینی ناڕەزایی دژی سەرکوتکردنی خۆپێشاندەران، لە بەشێکی زۆری شارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستاندا مانگرتنی گشتییە و خەڵک دووکان و بازاڕیان نەکردووەتەوە.
 
بەپێی زانیارییەکان و ئەو ڤیدیۆیانەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبوونەتەوە، بەیانیی ئەمڕۆ لە شارەکانی جوانڕۆ، روانسەر، سنە، بۆکان، قوروە، سەقز، نەغەدە، کرماشان، بانە، دیواندەرە، کامێران، پیرانشار، مهاباد، ورمێ و مەریوان، زۆربەی بازاڕ و دووکانەکان داخراون.
 
پێشتر حیزب و رێکخراوەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان داوایان لە خەڵکی ئێران کردبوو بۆ دەربڕینی پشتیوانی لە خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستان، ئەمرۆ مان بگرن.
 
لە رۆژانی رابردوودا هێزەکانی سوپای پاسداران لە هەندێک شاری وەکو جوانڕۆ، پیرانشار، بۆکان، مهاباد و کامێران زۆر بە تووندی خۆپێشاندەرانیان سەرکوت کرد و ژمارەیەکی زۆر لە خۆپێشاندەریش کوژران.
 
خۆپێشاندانەکانی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان لە 16ی ئەیلوولی 2022 لەدوای گیانلەدەستدانی ژینا ئەمینی، کچە کوردی دانیشتووی شاری سەقز دەستیپێکردووە، کە بە گوتەی باوکی لەلایەن پۆلیسی رەوشت لە تاران کوژراوە.
 
بەپێی ئاماری کۆمەڵەی چالاکڤانانی ئێران، ناسراو بە (هرانا)، تاوەکو ئێستا زیاتر لە 430 خۆپێشاندەر لە ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان بە تەقەی راستەوخۆی هێزە ئەمنییەکان یان بەهۆی ئەشکەنجەوە گیانیان لەدەستداوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ناوەندی قەزای شنگال.

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە

وادەی وەرگرتنی سیڤیی بەربژێران بۆ پۆستی قایمقامی شنگال تەواو بوو و 10 کەس سیڤی خۆی ناردووە، لیژنەیەک وردبینیی لە سیڤییەکان دەکات و سێ لە سیڤییەکان دەداتە ئەنجوومەنى پارێزگا بۆ ئەوەى بە دەنگدان یەکێکیان دیاری بکرێت.