سەرۆکی هەرێمی کوردستان و کۆنسووڵی ئوردن جەخت لە برەودان بە هاریکاریی هاوبەش دەکەنەوە
رووداو دیجیتاڵ
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پيرۆزبايى ده‌ستبه‌كاربوون لە کۆنسووڵی گشتیی نوێی ئوردن دەکات و "هه‌موو پشتگيرييه‌ک" بۆ سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كه‌ى ده‌ردەبڕێت.
رۆژی دووشەممە، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ زياد به‌تارسه، كۆنسووڵى گشتيى نوێى ئوردن لە هه‌رێمى كوردستان کۆبووەوە و "پيرۆزبايی" ده‌ستبه‌كاربوونى لێ‌كرد و هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت، له ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه‌دا وێڕاى ئاماژه‌دان به په‌يوه‌نديى مێژوويى نێوان هه‌رێمى كوردستان و ئوردن، هه‌ردوولا جه‌ختيان له ئاماده‌يى و خواستى دوولايه‌نه بۆ بره‌ودانی زياتر و فراوانكردنى هاريكاريى هاوبه‌ش له كه‌رت و بواره جیاجياكاندا كرده‌وه.
بەگوێرەی راگەیێندراوەکە، هه‌ڵبژاردنه‌كانى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران و دۆخى عێراق به‌گشتى، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه بوو.