رووداو دیجیتاڵ
پاڵاوگەیەکی سووتەمەنی لە گوێڕ ئاگری گرتووە. گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر دەڵێت، ئاگرەکە گەورەیە و چەند کۆگەیەک سووتاون.
ئەمڕۆ دووشەممە 24ی تشرینی دووەمی 2025، شاخەوان سەعید، گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، پاڵاوگەیەکی سووتەمەنی لە رێگای هەولێر – گوێڕ گڕی گرتووە و چەند کۆگەیەکی سووتەمەنی سووتاون.
لەبارەی هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکە شاخەوان سەعید گوتی، "ئاگرەکە لە کاتی بەتاڵکردنەوەی تەنکەرێکدا روویداوە و تەشەنەی سەندووە بۆ کۆگەکان."
گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر راشیگەیاند: "ئاگرەکە گەورەیە و تیمەکانی بەرگریی شارستانی سەرقاڵی کۆنتڕۆڵکردنین."
سەبارەت بە زیانەکانی ئاگرەکەش ، شاخەوان سەعید گوتی: "بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان، ئاگرەکە هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتووەتەوە."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ