لە 8 مانگدا 280 کەس لە کرماشان بە رووداوی هاتووچۆ گیانیان لەدەستداوە

رووداو دیجیتاڵ

بەڕێوەبەری پۆلیسی رێگەوبانی پارێزگای کرماشان دەڵێ، لە 8 مانگدا 280 کەس لە رێگەی نێوان شارەکانی پارێزگاکە بە رووداوی هاتووچۆ گیانیان لەدەستداوە.
 
مەهدی جەعفەری، بەڕێوەبەری پۆلیسی رێگەوبانی پارێزگای کرماشان، رۆژی یەکشەممە نیگەرانیی خۆی لە ئاماری رووداوەکانی هاتووچۆ لە پارێزگاکە دەربڕی و رایگەیاند، لە 21-03-2025ـەوە تاوەکو 21-11-2025 واتە لە 8 مانگدا 280 کەس لە پارێزگای کرماشان بە رووداوەکانی هاتووچۆ لە رێگە گیانیان لەدەستداوە.
 
بە گوتەی بەڕێوەبەری پۆلیسی رێگەوبانی پارێزگای کرماشان، نزیکەی 47٪ی رووداوەکانی هاتووچۆ لە رێگە سەرەکییەکانی نێوان شارەکان روویانداوە.
 
مەهدی جەعفەری گوتی، زۆربەی رووداوەکانی هاتووچۆ لە سنووری پارێزگای کرماشان بەهۆی تیژرۆیی و وەڕگەرانەوە روودەدەن.
 
دەشڵێت، پۆلیسی هاتووچۆ و رێگەوبان بە ژمارەیەکی کەمی تیم ناتوانێ چاودێریی هەموو رێگەکان بکات، بۆیەش بەکارهێنانی تەکنەلۆجیای نوێ پێویستییەکی هەنوکەییە و پێویستە توانای چاودێریکردنمان بە کامێرا و سیستمی زیرەک زیاد بکەین.