رووداو- هەولێر
وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی هەرێمی كوردستان روونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە و رایدەگەیێنێت، ئەو خوێندكارانەی لە پۆلی 12ی ئامادەیی دەرچوونە و ناویان لە هیچ زانكۆ و پەیمانگایەك نەگەڕاوەتەوە، دەتوانن ئەمساڵ دووبارە تاقیكردنەوە ئەنجام بدەن.
پێشتر وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده بڕیارێكی سەبارەت بە چاككردنی تێكڕا (تحصیل معدل) واته ئه‌و خوێندكارانەی كۆنمره‌ی ده‌رچوونی خۆیان به‌دڵ نه‌بێت له 12ی ئاماده‌یی، دەركردبوو، بەپێی بڕیارەكە، ئەو خوێندكارانە بۆیان هه‌یه تاقیكردنه‌وه بكه‌نه‌وه، به‌مه‌رجیك زانكۆلاین پڕنه‌كه‌نه‌وه.
بەڵام ئەمڕۆ چوارشەممە 24/12/2014، فاتیح مەولەوی زادە، گوتەبێژی وەزارەتی نێوبراو لە روونكردنەوەیەكدا رایگەیاند،" دوای وه‌رنه‌گرتنی رێژه‌یه‌كی زۆری خوێندكاران له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌و خوێندكارانەیزانكۆلاینیان پڕكرده‌وه‌و له هیچ زانكۆ و په‌یمانگایەك وه‌رنه‌گیراون، بۆ ئه‌وه‌ی مافیان نه‌فه‌وتێت بڕیارماندا ئه‌مساڵ بۆیان هه‌بێت تاقیكردنه‌وه بكه‌نه‌وه". مەولەوی زادە هەروەها دەڵێت،" پێویستە ئەو خوێندكارانە بە زووترین كات بۆ كاری پێویست سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سنوورەكانیان بكەن".
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ