دوو گوندی گرێ سپی و تل تەمر بۆردوومان کران

24-12-2024
سۆران حوسێن
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

بەگوێرەی میدیا خۆجێیەکان، بەرەبەیانیی ئەمڕۆ دوو گوند لە ناوچەکانی گرێ سپی و تل تەمر لە رۆژئاوای کوردستان بۆردوومان کراون.
 
ئەو شوێنانەی بۆردوومان کراون گوندی قاز عەلی لە رۆژئاوای گرێ سپی و گوندی تل تاڤل لە رۆژئاوای تل تەمرن و لەژێر دەسەڵاتی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە)دان.
 
میدیای بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر رایگەیاندووە، بۆردوومانەکە لەلایەن "تورکیا و گرووپە چەکدارەکانی سەر بە تورکیا" کراون.
 
هەفتەی رابردوو گوندەکانی تل تەمر سێ جار بۆردوومان کرابوون.
 
رۆژی 08-12-2024 چەکدارانی دەستەی تەحریری شام (هەتەشە) گەیشتنە دیمەشق و کۆتاییان بە دەسەڵاتی بەشار ئەسەد هێنا، لەو کاتە بەدواوە هێرشی گرووپە چەکدارەکان بۆ سەر ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی هەسەدە زیادیان کردووە.
 
ئەمە لەکاتێکدایە هەسەدە، ناسنامەی 16 شەڕڤانی ئاشکرا کرد، کە لە رووبەرووبوونەوەیان لەگەڵ گرووپە چەکدارەکانی سەر بە 'سوپای نیشتمانی سووریا' گیانیان لەدەستداوە.
 
ئەمڕۆ (سێشەممە، 24-12-2024) هەسەدە رایگەیاند "لە ماوەی بەرەنگاربوونەوەی هێزەکانمان بۆ هێرشەکانی داگیرکەری تورکیا و چەتەکانی لە ناوچە جیاوازەکانی باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا، 16 هاوڕێمان شەهید بوون، دوای ئەوەی باڵاترین نموونەی بەرخودان و قوربانیدانیان نیشاندا و بەرپەرچی هێرشەکانی داگیرکەر و چەتەکانیان دایەوە."

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بۆکان جاف، دامەزرێنەری کۆمەڵەی گووگڵ کراودسۆرس لە عێراق

دامەزرێنەری گووگڵ کراودسۆرس: نووسین بە فۆنتی کۆن زیانێکی گەورە بە پاشەڕۆژی زمانی کوردی دەگەیێنێت

لەکاتێکدا جیهان یادی رۆژی جیهانیی زمانی دایک دەکاتەوە، پسپۆڕانی تەکنەلۆژیا هۆشداری دەدەن لەوەی پاراستنی زمان تەنیا لە رێگەی ئاخاوتنەوە نییە، بەڵکو دەبێت زمانەکە لە جیهانی دیجیتاڵی و ژیریی دەستکرددا جێگیر بکرێت. بۆکان جاف، دامەزرێنەری کۆمەڵەی گووگڵ کراودسۆرس لە عێراق، لە کاتی بەشداریی لە بەرنامەی (رۆژی هیوا جەمال)، بە تۆڕی میدیایی رووداوی رایگەیاند، "پاشەڕۆژی زمانی کوردی بەندە بە بوونی داتای پێویست لەسەر ئینتەرنێت."