گالەری

25-01-2017
15 Photos
سەرتیپ عوسمان

رووداو - سلێمانی 

لە هۆڵی تەلاری شاری سلێمانی مەراسیمێک بۆ یادی کۆچی دوایی هونەرمەندی ناسراو و بەنێوبانگی کورد محەممەدی ماملێ کرایەوە و چەندین هونەرمەند لە مەراسیمەکەدا بەشدارییان کرد.

لە مەراسیمەکەدا هاوژینی هونەرمەند و کەسوکارەکەی بەشدارییان تێدا کرد و یادەکە بە چەندین پارچە گۆرانی و میوزیک رازێندرایەوە.

محەممەدی ماملێ ساڵی 1925 لە شاری مهابادی رۆژهەڵاتی کوردستان لە دایکبووە و نازناوی ماملێی لە باپیریەوە بۆ ماوەتەوە، خاوەنی زیاتر لە 700 گۆرانییە و ساڵی 1999 کۆچی دواییکردووە.



پێداچوونەوە: راوچی حەسەن