نێچیرڤان بارزانی بەبۆنەی جه‌ژنی قه‌وڵتاس پیرۆزبایی لە کاکەییەکان دەکات
رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی جه‌ژنی قه‌وڵتاس لە هاونیشتمانییانی کاکەیی و یارسانەکان لە هەرێمی کوردستان و عێراق دەکات و دەڵێت، کوردستان به وڵاتی هه‌مووان و لانکه‌ی پێکه‌وه‌ژیان ده‌مێنێته‌وه.
رۆژی پێنجشەممە، 25-01-2024، سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا گوتی، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان "به گه‌رمی و له دڵه‌وه پیرۆزبایی جه‌ژنی قه‌وڵتاس له ته‌واوی هاووڵاتییانی خۆشه‌ویستی کاکه‌یی و یارسانان له هه‌رێمی کوردستان و عێراق و له هه‌ر کوێ بن، ده‌کات. هیوادارە جه‌ژنێکی خۆش و ئاسووده به‌ڕێ بکه‌ن."
هەروەها سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەڵێت، "به‌م بۆنه‌یه‌وه ئازیزانی کاکه‌یی و هاووڵاتییانمان له هه‌موو پێکهاته‌کانی کوردستان دڵنیا ده‌که‌ینه‌وه که وه‌ک هه‌میشه پشتیوان و پارێزه‌ری مافه‌کانیان ده‌بین و کوردستان هه‌ر به وڵاتی هه‌مووان و لانکه‌ی پێکه‌وه‌ژیان و فره‌یی و لێبورده‌یی ده‌مێنێته‌وه."
دەقی راگەیێندراوەکەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان:
سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی له کاکه‌یییان ده‌کات
به گه‌رمی و له دڵه‌وه پیرۆزباییی جه‌ژنی قه‌وڵتاس له ته‌واوی هاووڵاتییانی خۆشه‌ویستی کاکه‌یی و یارسانان له هه‌رێمی کوردستان و عێراق و له هه‌ر کوێ بن، ده‌که‌م. هیوارم جه‌ژنێکی خۆش و ئاسووده به‌ڕێ بکه‌ن.
به‌م بۆنه‌یه‌وه ئازیزانی کاکه‌یی و هاووڵاتییانمان له هه‌موو پێکهاته‌کانی کوردستان دڵنیا ده‌که‌ینه‌وه که وه‌ک هه‌میشه پشتیوان و پارێزه‌ری مافه‌کانیان ده‌بین و کوردستان هه‌ر به وڵاتی هه‌مووان و لانکه‌ی پێکه‌وه‌ژیان و فره‌یی و لێبورده‌یی ده‌مێنێته‌وه.
جه‌ژن له هه‌مووان پیرۆز بێت، هه‌موو ساڵێک به خۆشی.
نێچیرڤان بارزانی
سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان
25-01-2024