چیرۆکی رەنگین؛ لەژێر بۆردووماندا بریندار بوو و منداڵەکەی لەدایکبوو

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
دڵنیا رەحمان
دڵنیا رەحمان @dilnyarahman
هەر منداڵێکی ئەو خێزانە لە شارێکی جیاواز لەدایکبووە.
هەر منداڵێکی ئەو خێزانە لە شارێکی جیاواز لەدایکبووە.
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

ئێستا دەنیز لە ئامێزی گەرم و پارێزراوی دایکیدا نوستووە، بەڵام لەدایکبوونی ئەو کارێکی ئاسان نەبوو. رەنگینی تەمەن 34 ساڵ، لە کاتی هێرشەکانی سوپای سووریا بۆ سەر گەڕەکە کوردییەکانی حەلەب، لە کۆتا رۆژەکانی دووگیانیدا بوو.
 
لە کاتی چڕبوونەوەی هێرشەکاندا، کاتێک رەنگین و هاوژینەکەی لە ماڵ دەردەچن، بەهۆی هێرشێکی درۆنەوە پارچە ئاسنێک بە سکی رەنگین دەکەوێت. رەنگین بە برینداری و بە جەستەیەکی خوێناوییەوە، ئازایانە خۆی دەگێینێتە نەخۆشخانە؛ دوای 3 رۆژ لەو بریندارییە، منداڵەکەی لەدایک دەبێت لە کاتێکدا هێشتا پارچە ئاسنەکە لە جەستەیدا بوو.
 
لەو بۆردوومانەدا هاوژینی رەنگینیش بریندار دەبێت، دواتر بە زەحمەت خۆیان دەگەیێننە شاری قامشلۆ و لە ژووری قوتابخانەیەکدا نیشتەجێ دەبن. ئەو قوتابخانەیەی کە مریەمی کچیان ئاواتەخواز بوو تێیدا بخوێنێت؛ مافێکی سەرەتایی کە ئێستا سەدان منداڵی رۆژئاوای کوردستان لێی بێبەش کراون.
 
رەنگین و هاوژینەکەی خەڵکی عەفرینن، بەڵام بەهۆی ئاوارەیی و کۆچەوە، منداڵەکانیان لە شارە جیاوازەکانی وەک عەفرین، شەهبا، حەلەب و رەققە لەدایکبوون. ئێستاش لە دۆخێکی زۆر زەحمەتدا ژیان بەسەر دەبەن.
 
سەرەڕای هەموو سەختییەکان، رەنگین بڕیاری داوە وەک سیمبوولی ئازایەتی بۆ منداڵەکانی بمێنێتەوە و پێکەوە خەون بەوەوە دەبینن رۆژێک بگەڕێنەوە و عەفرینەکەیان ئاوەدان بکەنەوە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆرین عەبۆ، بەڕێوەبەری ناوەندێکی تەندروستیی کۆبانێ

پزیشکێک لە کۆبانی: لە دۆخێکی کارەساتبارداین

دەستەی کارگێڕی و پزیشکانی نەخۆشخانەیەکی کۆبانێ لە رۆژئاوای کوردستان، داوای گەیاندنی بەپەلەی هاوکاری پزیشکیی بۆ نەخۆشخانەکان دەکەن. دەڵێن، لە دۆخێکی کارەساتبارداین.