شەڕی نێوان سوپای سووریا و ئۆپۆزیسیۆن لە باکووری لازقییە بەردەوامە

26-02-2016
هاشم حاجی بەکری
.....
.....
نیشانەکردن لازقیە
A+ A-

رووداو - لازقیە

پاش شەڕێکی قورس سوپای سووریا توانی چەند گوندێکی چیای کوردان لە باکووری لازقییە کۆنترۆڵبکاتەوە.

بۆ گرتنەوەی چیای کوردان سوپای سووریا جۆرەها چەک قورسی بەکارهێناوە، هاوكات فڕۆکەکانی رووسیا چەندین جار بنکە و بارەگاکانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریایان بۆردوومانکرد.

ئەو شەڕە بە یەکێک لە گرنگترین لە شەڕەکانی ناوچەکە دادەندرێت. ئۆپۆزیسیۆنیش ئەم شەڕە بە گرنگ وەسفدەکات، چونكە بەهۆی ئەو شەڕەوە ژمارەیەکی زۆر خەڵ ئاوارەبوون و ژمارەیەكی زۆریش بە هۆی بۆردوومانە فڕۆکەکانی رووسیا گیانیان لەدەستداوە.

ئەو شەڕە لەكاتێكدایە بڕیارە لە رۆژی شەممە 27-2-2016  ئاگربەست لە سووریا دەستپێبكات، كە تەنیا بەرەی نوسرە و داعش ناگرێتەوە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە