رووداو دیجیتاڵ
پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، بەشێک لە شەقامی 150 مەتری هەولێر بەڕووی شۆفێران کرایەوە. سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە سەرەتای گوتارەکەی رایگەیاند، به‌ردی بناغه‌ی پرۆژه‌ی شه‌قامی 150 مه‌تری له كابینه‌ی پێشتر دانرا، به‌ڵام له‌به‌ر چه‌ند هۆكارێك و قه‌یرانی دارایی جێبه‌جێ نه‌كرا.
مەسرور بارزانی جەختیکردەوە لە جێبه‌جێكردنی چاكسازی و گه‌یاندنی خزمه‌تگوزاریی به هاووڵاتیان و گوتی: "هه‌رچه‌نده هه‌وڵ هه‌بووه بۆ ئه‌وه‌ی رێگریمان لێ بكه‌ن و رێگری دروستبكه‌ن له جێبه‌جێكردنی ئه‌و به‌رنامه چاكسازییه له‌سه‌ره‌تای كابینه‌دا به‌ڵێنمان به هاووڵاتیانی داوه بەڵام به‌رده‌وام ده‌بین له ئه‌ركه‌كانی خۆمان بۆ جێبه‌جێكردنی چاكسازی و گه‌یاندنی خزمه‌تگوزاریی به هاووڵاتیان".
دەقی گوتارەکەی مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان
ئێمه له‌سه‌ره‌تای ده‌ستبه‌كاربوونی كابینه‌كه‌مان هه‌ستمان به گرنگی جێبه‌جێكردنی ئه‌م پرۆژه‌یه كرد، هه‌ر زوو بڕیاری ئه‌وه‌مان دا كه پێویسته ئه‌م پرۆژه‌یه جێبه‌جێ بكرێت تاكو بكه‌وێته خزمه‌تی هه‌موو هاووڵاتیانی خۆشه‌ویستی كوردستان به تایبه‌تی هاووڵاتیان خۆشه‌ویستی شاری هه‌ولێر.
گرنگی ئه‌م پرۆژه‌یه جگه له‌وه‌ی كه ئاسانكاری ده‌كات بۆ هاووڵاتیان به‌ڕێز و دانیشتووانی خۆشه‌ویستی شاری هه‌ولێر له گه‌یشتن به شوێنی مه‌به‌ست ئاسانكاری بۆ كاری بازرگانی و هه‌روه‌ها ده‌توانێت شاری هه‌ولێر به ده‌وروبه‌ری هه‌ولێر و به پارێزگاكانی دیكه‌ش ببه‌سێته‌وه، ئاسانكاری بكات بۆ ئه‌وه‌ی پارێزگاكانی دیكه به رێگه‌ی ئه‌م شه‌قامه‌وه زووتر به یه‌ك بگه‌ن.
ئێمه ده‌ستخۆشی له كۆمپانیای هێمن گرووپ ده‌كه‌ین وه‌ك كۆمپانیای جێبه‌جێكار، كه به شێوه‌یه‌كی زۆر جوان و رێك‌وپێك و زووتر له‌كاتی خۆی ئه‌م پرۆژه‌یه جێبه‌جێ بكات، سوپاسیان ده‌كه‌م بۆ خۆڕاگری و ته‌حه‌مولیان هه‌ر وه‌ك بیستمان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تووشی قه‌یرانێكی دارایی بووه، وه‌كو پێویست نه‌مانتوانیوه ته‌مویلی هه‌موو ئه‌و پرۆژانه بكه‌ین كه له‌لایه‌ن كه‌رتی تایبه‌ته‌وه جێبه‌جێكراون، به‌ڵكو زۆربه‌ی پرۆژه‌كان له‌لایه‌ن كه‌رتی تایبه‌ت له‌سه‌ر ئه‌ركی خۆیان جێبه‌جێكراون، یارمه‌تیده‌ربوون بۆ ئه‌وه‌ی جووڵه‌ی بازرگانی له كوردستان نه‌وه‌ستێت و ئه‌م پرۆژه خزمه‌تگوزارییانه له كاتی خۆیاندا و زووتریش جێبه‌جێ بكرێن.
من سوپاسی كۆمپانیای هێمن گرووپ و هه‌موو ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی كه‌رتی تایبه‌ت بكه‌م له هه‌موو شوێنه‌كان و پارێزگاكانی دیكه‌ی كوردستان كه یارمه‌تی حكومه‌تیان داوه و له‌سه‌ر ئه‌ركی خۆیان پرۆژه‌كانیان جێهبجێكردووه.
به‌ڵام ده‌مه‌وێ ئه‌وه‌ش بڵێم، دڵنیایی ئه‌و به‌ڕێزانه و ئه‌و كۆپمانیایانه بكه‌مه‌وه كه حكومه‌تی هه‌رێم پابه‌نده به دانه‌وه‌ی قه‌رزه‌كان و شایسته داراییه‌كانیان، هیوادارین له كاتێكی گونجاو‌دا، دوای ئه‌وه‌ی توانیمان ئه‌و قه‌یرانه ئابوورییه تێپه‌ڕێنین، هه‌موو ئه‌و شایسته داراییانەیان بۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه.
من داوا له هاووڵاتیانی خۆشه‌ویست، به تایبه‌تی شۆفێره به‌ڕێزه‌كان ده‌كه‌م كه ئه‌و شه‌قامه به‌كارده‌هینن، وریا بن، شه‌قامێكی جوان و رێكوپێكه، تكاتان لێده‌كه‌م به باشترین شێوە ئه‌م شه‌قامه و شه‌قامه‌كانی دیكه‌ی كوردستان به‌كاربهێنن بۆ ئه‌وه‌ی بە سه‌لامه‌تی بتوانن به شوێنی مه‌به‌ستی خۆتان بگه‌ن، خێرا لێخوڕین، هه‌ندێكجار به داخه‌وه له‌وانه‌یه كاره‌ساتی لێبكه‌وێته‌وه، بیر له خۆتان و سه‌لامه‌تی خۆتان و لایه‌نی به‌رامبه‌ریش بكه‌نه‌وه.
هیوادارم رێنماییه‌كانی پۆلیسی هاتووچۆ له‌به‌رچاو بگرن و به‌وپه‌ڕی به‌رپرسیارێتییه‌وه سوود له‌م شه‌قام و ئه‌م پرۆژه خزمه‌تگوزارییانه وه‌ربگرن.
خۆشه‌ویستان.. ئێمه له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رووبه‌ڕووی چه‌ندین قه‌یران و گرفت بووینه‌ته‌وه، هه‌ندێك له‌و قه‌یرانانه سرووشتین و به ده‌ست كه‌سمان نه‌بووه و به‌رۆكی هه‌موو جیهانی گرتووه، وه‌كو بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنا، دابه‌زینی نرخی نه‌وت، هه‌ره‌سهێنانی ئابووری جیهانی، به‌ڵام هیچ یه‌كێك له‌مانه نه‌بوونه‌ته هۆكار بۆ ئه‌وه‌ی ئێمه نه‌توانین به‌رده‌وام بین له سه‌ر ئه‌ركه خزمه‌تگوزارییه‌كانی خۆمان.
ئێمه به‌رده‌وام ده‌بین له ئه‌ركه‌كانی خۆمان بۆ جێبه‌جێكردنی چاكسازی و گه‌یاندنی خزمه‌تگوزاریی به هاووڵاتیان، هه‌رچه‌نده هه‌وڵ هه‌بووه بۆ ئه‌وه‌ی رێگریمان لێ بكه‌ن و رێگری دروستبكه‌ن له جێبه‌جێكردنی ئه‌و به‌رنامه چاكسازییه له‌سه‌ره‌تای كابینه‌دا به‌ڵێنمان به هاووڵاتیانی داوه.
له زۆر رووه‌وه ناحه‌زانی هه‌رێمی كوردستان، هه‌وڵی تێكدانی سه‌قامگیریی هه‌رێمی كوردستانیشیان داوه، زۆر لایه‌نیش هه‌بوون چاویان به سه‌ركه‌وتن و خۆڕاگری خه‌ڵكی كوردستان هه‌ڵنه‌هاتووه.
ئه‌و هه‌وڵانه‌ی كه دران بۆ نه‌هێشتنی متمانه له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه به حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمی كوردستان، شوكر بۆ خوا سه‌ریان نه‌گرت و هیچ یه‌كێك له‌و قه‌یرانانه نامانوه‌ستێنن له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه‌كانمان بۆ چاكسازی، بۆ ئاوه‌دانی، بۆ پێشخستنی كوردستانی خۆشه‌ویستمان.
ئێمه به‌رده‌وام ده‌بین له گه‌یاندنی كاره خزمه‌تگوزارییه‌كان، له‌و چه‌ند رۆژه‌ی رابردووش‌دا، بڕیارمان له‌سه‌ر بودجه‌ی 2021 دا، كه كاره خزمه‌تگوزارییه‌كان، به‌تایبه‌تی په‌ره‌پێدانی پارێزگاكان له هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام بن و بڕه بودجه‌یه‌كی تایبه‌تمان ده‌ستنیشان كردووه بۆ په‌ره‌پێدانی پارێزگاكان له هه‌موو هه‌رێمی كوردستاندا، ئه‌وه جگە لەو پرۆژانه‌ی كه وه‌زاره‌ته‌كان له هه‌رێمی كوردستان بۆ هه‌موو پارێزگاكان جێبه‌جێیان ده‌كه‌ن.
من جارێكی دیكه ده‌ستخۆشیی له كۆمپانیای هێمن گرووپ ده‌كه‌م، كه توانیویانه به ده‌ست و بازووی خۆماڵی، ئه‌م پرۆژه‌یه جێبه‌جێ بكه‌ن و هیوادارم بتوانین به‌رده‌وام بین به یه‌كه‌وه بۆ جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌كانی دیكه‌ش له‌سه‌ر ئاستی هه‌موو كوردستان.
لێره‌دا بابه‌تێكی دیكه هه‌یه ده‌مه‌وێ عه‌رزی هاووڵاتیانی خۆشه‌ویست بكه‌م، چه‌ند رۆژێك پێش ئێستا فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر و شاری هه‌ولێری خۆشه‌ویست بووه ئامانجی ده‌ستی تیرۆر، چه‌ند مووشه‌كێك ئاراسته‌ی فڕۆكه‌خانه و شاری هه‌ولێر كران بۆ تێكدانی سه‌قامگیری شاره خۆشه‌ویسته‌كه‌مان. هه‌ر له‌و رۆژه‌وه ده‌زگاكانی هێمنایه‌تی و ئاسایش و هه‌موو ئه‌و لایه‌نه به‌رپرسانه‌ی له هه‌رێمی كوردستان ئه‌ركی له‌سه‌ر شانه كه‌وتنه خۆ و كارێكی زۆر زۆر به‌په‌له و خێرایان كرد بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن ئه‌و تاوانبارانه ده‌ستنیشان بكه‌ن، هه‌رزوو سه‌ره‌داوی باشیان كه‌وته ده‌ست و توانیان رۆژ به رۆژ زانیاریی زیاتر له‌سه‌ر ئه‌و لایه‌نه‌ی كه له پشت ئه‌م كرده‌وه تیرۆریستییه بووه زانیاریی زیاتریان له‌سه‌ر به‌ده‌ست بهێنن، به‌خۆشحاڵییه‌وه ده‌توانم به ئێوه‌ی خۆشه‌ویست رابگه‌یێنم، كه ده‌ستكه‌وتی زۆر باشیان هه‌بووه، زانیاریی زۆر باشیان كۆكردووه‌ته‌وه و ئه‌نجامی زۆر باشیشان هه‌بووه، هه‌ر دوای ئه‌وه من راسته‌وخۆ پەیوەندیم به به‌ڕێز سه‌رۆكوه‌زیرانی حكومه‌تی فیدراڵی كرد، هه‌روه‌ها ئه‌و زانیارییانه‌مان هاوبه‌ش كرد له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانان بۆ ئه‌وه‌ی به‌دواداچوونی زیاتریش بكرێت بۆ ئه‌نجامگه‌یاندنی ئه‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه كه ده‌ستیپێكراوه.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هێشتا لێكۆڵینه‌وه به‌رده‌وامه و هه‌موو هه‌وڵه‌كان به ئه‌نجامی كۆتایی نه‌گه‌یشتوون، نامه‌وێ هه‌موو بابهتهكان لێره به راشكاوی باس بكه‌م، به‌ڵام ده‌مه‌وێ ئه‌وه به‌هاووڵاتیانی خۆشه‌ویستی كوردستان رابگه‌یێنم، كه شوكر بۆ خوا توانیومانه ده‌ستنیشانی ئه‌و لایه‌نه بكه‌ین، زۆر شتی دیكه‌ش كه‌وتوونه‌ته ده‌ست و له كاتێكی نزیكدا هیوادارم لایه‌نه به‌رپرسه‌كان دواتر ئه‌م هه‌واڵه به هه‌موو هاووڵاتیانی خۆشه‌ویستی كوردستان رابگه‌یه‌نن.
شوكر بۆ خوا، خوا یارمان بێت پشت و په‌نامان بێت، به خۆڕاگری ئێوه، كوردستان هه‌ر سه‌قامگیر ده‌بێت، ئیراده‌ی پۆڵایینی خه‌ڵكی ئێمه وا ده‌كات و هێزمان پێده‌دات به‌رده‌وام بین له‌سه‌ر ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی وڵاته خۆشه‌ویسته‌كه‌مان و به‌رگریكردن له‌م ده‌ستكه‌وتانه‌ی كه به‌رهه‌می خوێنی هه‌زاران شه‌هید و رۆڵه‌ی ئه‌م وڵاته‌یه.
درێژی شەقامی 150 مەتری، 70 کیلۆمەترە و ئەمڕۆ 10 کیلۆمەتری بە هەردوو ئاراستەدا کرایەوە کە لەسەر رێگەی بەحرکە تاوەکو رێگەی شەقڵاوە دەبێت.
رووناكی و جوانكاریی لە شەقامەكە تەواو بووە. بەردی بناخەی ئەو بەشەی شەقامەکە لە 18ـی 9ـی 2018 دانرابوو، كە ماوەی پڕۆژەكە 1250 رۆژ بوو، بەپێی گرێبەستەكە وا دانرابوو لە 22ـی 2ـی 2022 بەشێكی پڕۆژەكە تەواو بكرێت، بەڵام زووتر لە وادەی خۆی تەواوکرا.
ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان بە رووداوی گوت، لە داهاتوودا شەقامەکە بەپێی خشتەیەک بە پارچە پارچە تەواودەکرێت ئەوەش بەگوێرەی فراوانبوونی شاری هەولێر و پێویستی بە شەقامەکە دەبێت.



