رووداو - گوندی عەمارا
گوندی ئامارا، شوێنی لەدایکبوون و فێربوونی سیاسەت و خەباتی عەبدوڵڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانیکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)ـیە. هێشتا لە هەموو کوڵانەکانی گوندەکە، باسی تەمەنی منداڵیی ئۆجەلان دەکەن.
تیمی
بەرنامەی "هێشتا ماویەتی"ـی رووداو، لەبارەی پرۆسەی ئاشتی بوو لە تورکیا، تیمەکە لە ئامەدەوە سێ کاژێر و نیو رێگا دەبڕن بەرەو پارێزگای رووها و دەچنە گوندەکەی عەبدوڵڵا ئۆجەلان.
هەرکەسێک لەو گوندە دا تیمی رووداو دەبینێت، وەک ئەوەی بزانن بۆچی لەوێن، ئاراستەی ماڵی براکەی ئۆجەلانیان دەکەن.
ماڵی محەممەد ئۆجەلان، برای عەبدوڵڵا ئۆجەلان کە لە شێوەدا زۆر لە براکەی دەچێت، دەکەوێتە کۆتایی گوندی عەمارا.
محەممەد 74 ساڵە لەم گوندە دا دەژیت و دەڵێ "گوندەکە خانووی زۆری تێدایە و خەڵکی کەم."
ئەو، دەرگای ژووری خەباتی سیاسیی عەبدوڵڵا ئۆجەلان بۆ رووداو دەکاتەوە. ژوورەکەی ئەو ماڵە پڕە لە یادەوەرییەکانی ئۆجەلان، کە رەنگە لە هەموو تورکیا دا تەنیا لەم ژوورە، ئەوەندە یادەوەریی رێبەری پەکەکەی تێدا هەڵگیرابێت.
وێنە: بەیار حەکیم