مەزڵووم عەبدی: کۆبوونەوەم لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی بەرهەمدار بوو

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
هەستیار قادر
هەستیار قادر
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) رایگەیاند، کۆبوونەوەکەی لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و نێردەی ئەمریکا بۆ کاروباری سووریا "بەرهەمدار" بووە و باسیان لە دۆخی ناوچەکە و رێککەوتنی نێوان هەسەدە و حکومەتی سووریا کردووە.
 
مەزڵووم عەبدی لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس بڵاویکردەوە، دیدارەکەی لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی بە "سوودمەند و بەرهەمدار" بووە و نووسیویەتی: "هاوکاری و کاری پێکەوەیی لەبەرچاو دەگرین بۆ هێنانەدی ئاییندەیەکی باشتر بۆ گەلەکەمان." ئاماژەی بەوەش کردووە کە ئەو دیدارە هاوکارییە هاوبەشەکانیان بەهێزتر دەکات و نیشانەی پابەندبوونیانە بۆ بونیاتنانی پەیوەندیی بەهێز.
 
رۆژی 24-02-2026، لە شاری سلێمانی کۆبوونەوەیەک لە نێوان مەزلوم عەبدی و بافڵ تاڵەبانی بە ئامادەبوونی تۆم باراک، نێردەی سەرۆکی ئەمریکا بۆ کاروباری سووریا کرا
 
فەرماندەی گشتیی هەسەدە رایگەیاند، لەگەڵ نێردەی ئەمریکا تاوتوێی دوایین دۆخی ناوچەکە و ئەو رێککەوتنەیان کردووە کە لە 29ی کانوونی دووەمی رابردوو کراوە. 
 
مەزڵووم عەبدی دەڵێت: "ئەو دیدارە دەرفەتێک بوو بۆ ئاڵوگۆڕی بیروڕا و تێڕوانینەکان لەبارەی رێگەکانی بەهێزکردنی سەقامگیری و ئاسایش لە ناوچەکە و کارکردن پێکەوە بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئەو ئاڵنگارییانەی کە گەلی سووریا پێیدا تێپەڕ دەبن."
 
لە 29ی کانوونی دووەمی رابردوودا، هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) و حکومەتی سووریا لەسەر چەند خاڵێکی ستراتیژی رێککەوتن، کە بریتین لە، راگرتنی شەڕ و پێکدادان، تێکەڵکردنی هێزە سەربازییەکان و بەڕێوەبردنی هاوبەشی ناوچەکانی رۆژئاوای کوردستان.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

شیفا گەردی

چیرۆکی شیفا گەردی؛ لە یەکەم چرکەساتی رووداوەوە تاوەکو شەهیدبوونی لە موسڵ

متمانەبەخۆ، بەهێز و کاریگەر؛ ئەمانە ئەو سیفەتانەن لەگەڵ بیستنی ناوی شیفا گەردی دێنە بەر زەین. کچە رۆژنامەڤانە بوێرەکەی تۆڕی میدیایی رووداو، کە لە کاتی جێبەجێکردنی ئەرکی پیشەییدا لە موسڵ شەهید بوو، هێشتا چیرۆکی زۆری بۆ گوتن مابوو.