Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکان
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

وێستگەیەکی دابەشکردنی کارەبا

وێستگەیەکی دابەشکردنی کارەبا

کوردستان25-04-2024

گوتەبێژی وەزارەتی کارەبا: هەینی دۆخی کارەبا ئاسایی دەبێتەوە

0:00
0:00
قەبارەی دەق
نازەنین گۆران

بڵاوکراوەتەوە لەلایەن

نازەنین گۆران

رۆژی بڵاوکردنەوە

25-04-2024

بابەتی پەیوەندیدار

نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە کۆمەڵ دەکات و پەیامێک ئاراستەی لایەنەکان دەکات
کوردستان31-05-2026

نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە کۆمەڵ دەکات و پەیامێک ئاراستەی لایەنەکان دەکات

لە 24 کاژێردا 15 کەس بە رووداوی هاتووچۆ لە باکووری کوردستان و تورکیا گیانیان لەدەستداوە
کوردستان31-05-2026

لە 24 کاژێردا 15 کەس بە رووداوی هاتووچۆ لە باکووری کوردستان و تورکیا گیانیان لەدەستداوە

جووتیارانی کەرکووک پێش کاتی پێگەیشتنی بەرهەمەکەیان دروێنە دەکەن
کوردستان31-05-2026

جووتیارانی کەرکووک پێش کاتی پێگەیشتنی بەرهەمەکەیان دروێنە دەکەن


رووداو دیجیتاڵ

گوتەبێژی وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان، هۆکاری کەمبوونەوەی کاژێرەکانی کارەبای نیشتمانیی بۆ پرۆسەی چاککردنەوە لە ویستگەکانی کارەبا گەڕاندەوە و رایگەیاند، لە سبەیەوە دۆخەکە ئاسایی دەبێتەوە.
 
ئومێد ئەحمەد، گوتەبێژی وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان رۆژی پێنجشەممە، 25-04-2024، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، بەشێک لە چاککردنەوە (سیانە) لە یەکەکان بە بەرنامەیە و بەشێکیان بەهۆی گرفتە، ئەمجارە هەردوو جۆر بوو. 
 
وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی کەمبوونەوەی کاژێرەکانی کارەبا دەڵێت، چاککردنەوە لە یەکەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا کراوە و سبەی تەواو دەبێت.
 
وەزارەتی کارەبا لە یەکەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا لە خورمەڵە و قەزای خەبات دەستی بە (چاککردنەوە) کردووە. گوتەبێژی وەزارەتی کارەبا دەڵێت، لە خورمەڵە بە بەرنامە بووە، بەڵام لە وێستگەی قەزای خەبات گرفتێک هاتووەتە پێشەوە و پێویست بووە بکرێت.  
 
بە گوتەی ئومێد ئەحمەد، چاوەڕوانن تاوەکو سبەی هەینی 400 مێگاوات کارەبا بگەڕێتەوە و دۆخی کارەبا ئاسایی دەبێتەوە. 
 
وەزارەتی کارەبا ویستوویەتی پێشتر دەست بە چاککردنەوەی یەکەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا بکات، بەڵام ئومێد ئەحمەد دەڵێت، بەهۆی مانگی رەمەزان و جەژنەوە کارەکانیان راگرتووە و ئێستا دوای ئەوەی پلەی گەرما هەندێک دابەزی، کارەکانیان دەستیپێکردووەتەوە.
 
گوتەبێژی وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان گوتیشی، پێش چاککردنەوەی لە یەکەکان 18 کاژێر کارەبا بە هاووڵاتییان دراوە، بەڵام بەهۆی سیانەوە چوار بۆ پێنج کاژێر کارەبا کەمبووەتەوە. 
 
لەبارەی کاژێرەکانی کارەبا لە سبەی هەینییەوە، ئومێد ئەحمەد گوتی: "خواست نزیکەی چوار هەزار مێگاواتە و چاوەڕوانن دوای تەواوبوونی چاککردنەوە، بەرهەمهێنان ببێتە نزیکەی 3500 مێگاوات، ئەگەر تاوەکو ئەوکات خواست بەوشێوەیە بمێنێتەوە دەتوانین لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان وەکو پێشتر نزیکەی 18 کاژێر کارەبا بە هاووڵاتییان بدەین."
 
لە هەرێمی کوردستان بەرزترین ئاستی خواست بۆ بەکارهێنانی کارەبا لە وەرزی زستان و هاوینە، کە هاونیشتمانیان بۆ گەرمی و ساردی کارەبای زیاتر بەکاردەهێنن. لەو وەرزانەدا خواست لەسەر بەکارهێنانی کارەبا دەگاتە نزیکەی 7 هەزار مێگاوات.