رووداو دیجیتاڵ
خێزانێکی دانیشتووی شاری هەولێر، لە نزیک بازگەی شەعب لە دەروازەی بەغدا تووشی رووداوی هاتووچۆ دەبن و بەهۆیەوە سێ کەسیان گیانیان لەدەستداوە و منداڵێکیشیان بریندارە.
شایەتحاڵێک بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "ئۆتۆمبێلێکی تایبەت ژمارە و تابلۆی هەولێر، نزیک کاژێر 03:00ـی بەرەبەیانی ئەمڕۆ لەگەڵ بارهەڵگرێک پێکیانداداوە".
بەگوێرەی ناسنامە و وێنەکان بۆ رووداو نێردراون، ئەو خێزانەی تووشی رووداوەکە بوون ژنێک و پیاوێک و دوو منداڵیانن.
زیاد ئیسماعیل، پەیامنێری رووداو لە بەغدا چووە نەخۆشخانەی شێخ زاری لە بەغدا کە منداڵەکەی تێدایە و یەکێک لە پزیشکەکان رایگەیاند، "دایک و باوک و منداڵێکیان لە رووداوەکەدا گیانیان لەدەستداوە".
منداڵە بریندارەکە بە پەیامنێری رووداوی گوت، ئەوە یەکەم جارێتی سەردانی بەغدا بکات.
تەرمی قوربانییەکان رەوانەی دادپزیشکیی کراون. تاوەکو ئەمادەکردنی ئەم هەواڵە، کەسوکاری قوربانییەکان نەگەیشتوونەتە بەغدا.

عەقید حەیدەر شاکر، بەڕێوەبەری راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی گشتی هاتووچۆی عێراق بە رووداوی راگەیاند: "رووداوەکە بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە ناوچەی حوسەینییە روویداوە و دوو کەس گیانیان لەدەستداوە."
بەگوێرەی ناسنامەکانیان، سەرۆک خێزانەکە ناوی حەسەن هێرش حەسەنە و ژنەکەش ناوی سەمیە کەمال عوسمان بلباسە. بەگوێرەی کارتی زانیاری و قوربانییەکان و مۆڵەتی شۆفێری پیاوەکە، دانیشتووی گەڕەکی نێرگزن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ