شاندێکی پەرلەمانی یەکێتیی ئەوروپا گەیشتە هەولێر

25-05-2022
سیروان عەباس
A+ A-

رووداو هەولێر 

شاندێکی پەرلەمانی یەکێتیی ئەوروپا گەیشتە هەولێر و بڕیارە لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان و چەند بەرپرسێکی دیکە کۆببنەوە.
 
دلاوەر ئاژگەیی، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە یەکێتیی ئەوروپا بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە 25.5.2022 شاندێکی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە پەرلەمانی یەکێتی ئەوروپا گەیشتوونەتە هەولێری پایتەخت و بڕیارە لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و چەند بەرپرسێکی دیکەی هەرێمی کوردستان کۆببنەوە.
 
لەبارەی ئامانجی سەردانەکە، دلاوەر ئاژگەیی گوتی: "مەبەستیانە لە نزیکەوەی ئاگاداری ئاسایشی هەرێمی کوردستان بن، بەتایبەتی دۆخی سنووری شنگال، چونکە ئەمنیەتی هەرێمی کوردستان بە لای ئەوروپاوە گرنگە".
 
شاندەکەی پەرلەمانی یەکێتیی ئەوروپا لە حەوت پەرلەمانتار پێکهاتووە و سەرجەمیان لە لیژنەی ئاسایش و بەرگریین.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە