گالەری

25-06-2019
12 Photos
جەمال سەرگەتی

رووداو - سلێمانی 

عومەر محەممەد لە مەزادخانەی خوارەوە لە شاری سلێمانی، لە دووکانێکی بچووکدا زیاتر لە 70 ساڵە کاری بەرگدوورین دەکات. 

هەرچەندە دووکانەکەی شپرزە دیارە و دەست و چاوەکانی ماندوو شەکەتن، بەڵام ئەو بەرگدرووە بەتەمەنە بە کارامەییەوە کارەکەی دەکات و، دەڵێ "تەنیا مردن دەتوانێت لەو کارە دوورمبخاتەوە".

عومەر لە تەمەنی 10 ساڵییەوە دەستی بە کاری دووریینی جلوبەرگ کردووە، تاوەکو ئێستاش بەردەوامە. لە گوزرەکەیدا پیاوێکی ناسراوە و لەو تەمەنەشیدا کڕیاری تایبەتی خۆی ھەیە و چەندین جۆری جلی کوردییان بۆ دەدوورێت.

ئەو بەرگدرووە کە تەمەنی لە 80 ساڵ بەرەو سەرەوەیە دەڵێ "هەرچەندە کارکردن جاران خۆشتر بوو، بەڵام حەزم لە پیشەکەمە و مەگەر مردن بتوانێت لە کارەکەمم دووربخاتەوە".