رووداو - سلێمانی
بەهۆی هێرشێکی ئاسمانییەوە بۆسەر سەیرانگەی کونەماسی، "چەکدارێک" کوژراوە و شەش هاونیشتمانییش برینداربوون، قایمقامی شارباژێڕ بە رووداوی راگەیاند، لێکۆڵینەوە دەستیپێکردووە و هێرشەکە بە فڕۆکە ئەنجامدراوە.
شاهۆ عوسمان، قایمقامی قەزای شارباژێڕ بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، فڕۆکەیەک سەیرانگەی کونەماسی بۆردوومانکرد، بە گوتەی قایمقامی شارباژێر "ئۆتۆمبێلێکی جۆری تۆیۆتا دەبڵ کراوەتە ئامانج، چەکدارێک کوژراوە کە ناسنامەکەی دیارنییە، شەش هاووڵاتیی سیڤیلیش برینداربوون کە دوو ژن، دوو پیاو و دوو منداڵن و رەوانەی نەخۆشخانە کراون، پێنجیان ئەندامی یەک خێزانن".
قایمقامی شارباژێڕ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا راگەیاند، هێرشەکە لەلایەن دوو فڕۆکەوە ئەنجامدراوە کە یەکێکیان بێفڕۆکەوان بووە، بە دوو مووشەک بووە و ئاراستەی دووکانێک و تۆیۆتایەک کراوە، بریندارەکانیش خەڵکی کونەماسین و براونەتە نەخۆشخانەکانی قەڵاچوالان لە سلێمانی.

بەهۆی ئەو رووداوەوە کە تائێستا لێکۆڵینەوە لە هۆکارەکەی بەردەوامە و روون نییە، پووش و پاوان سووتاون، شاهۆ عوسمان باسی لەوە کرد، تیمەکانی بەرگریی شارستانی ئاگرەکەیان کۆنترۆڵ کردووە و تیمەکانی کارەباش سەرقاڵی چاککردنەوەی هێڵەکانی کارەبان.
پێشتر قایمقامی قەزای شارباژێڕ بە رووداوی راگەیاند "فڕۆکەیەک، کە نازانرێت جەنگی بووە یان بێفڕۆکەوان، سەیرانگەی کونەماسیی لە ناحیەی گاپیڵۆن بۆردوومانکردووە".
شایەتحاڵێک کە تایبەت بۆ رووداو قسەیکرد، ئاماژەی بەوە کرد کە زیاتر لە کەسێک لەنێو ئۆتۆمبێلەکەدا بوون و کوژراو و بریندار هەبووە، دەشڵێ "من خۆم جەنازەیەکم لەناو [ئۆتۆمبێلەکە] دەرهێنا، گوتم با نەسووتێت، یەکێکیش لەسەر جادەکە بوو، یەکێکمان بارکرد کە نازانم ئەوەیان بەرەو کوێ چووە، دوو برینداریش هەبوو کە یەکێکیان رایکرد".

سەبارەت بە زیانی بۆردوومانەکە، قایمقامی شارباژێر باسی لەوە کرد، فرۆشگەیەک زیانی بەرکەوتووە و نزیک پردەکەش کەمێک تێکچووە، تیمەکان راسپێردراون بۆئەوەی چاکیبکەنەوە.
هاوکات دکتۆر ئومێد، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، پێنج بریندار گەیێندراونەتە نەخۆشخانەکە کە دوو ژن، دوو پیاو و منداڵێکن و باری تەندروستییان جێگیرە؛ ئاماژەی بەوەش کرد، یەکێک لە ژنەکان زیان بەر شانی کەوتووە و پێویستی بە نەشتەرگەرییە.

پێشتر شایەتحاڵێکی دیکە لە سەرەتای رووداوەکە کە کاژێر 17:40 روویداوە، بە رووداوی راگەیاند، مووشەکێک بەر دووکانێک کەوتووە لەسەر پردی کونەماسی و بەهۆیەوە سێ کەس کوژراون.
شایەتحاڵێکی دیکە لە شوێنی رووداوەکە ڤیدیۆی ساتی رووداوەکەی بۆ رووداو ناردووە و دەڵێ "ئێمە بۆ گەشت و سەیران لەوێ بووین، لەناکاو فڕۆکەیەک سەرچاوەی کونە ماسیی بۆردوومانکرد".
هەروەها سەرچاوە نافەرمییەکانی نزیک لە تورکیا، کە پشتڕاستنەکراوەتەوە، دەڵێن، بۆردوومانەکە فڕۆکەکانی تورکیا بوون و لە گرووپێکی کادیری پەکەکەیان داوە.
لە ڤیدیۆکەدا دەبینرێت کە هێرشەکە لەنزیک پردێک بووە و کۆمەڵێک کەس لە شوێنی رووداوەکەن، دووکەڵی رەش و شین دەبینرێت و شایەتحاڵەکە دەڵێ، بە چاوی خۆی کەسێکی کوژراوی لە ناوەڕاستی شەقامەکە بینیوە.
کونەماسی، گوندێکە کەوتووەتە ناحیەی گاپیڵۆن لە قەزای شارباژێڕ سەر بە پارێزگای سلێمانییە، نزیکەی 20 کیلۆمەتر لە ناوەندی پارێزگای سلێمانییەوە دوورە و ناوچەیەکی گەشتیارییە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ