کۆنسوڵی ئەڵمانیا لە هەولێر: دەبێ ئەنجامدەرانی کۆمەڵکوژیی ئێزدییەکان بدرێنە دادگە
رووداو دیجیتاڵ
کۆنسوڵی گشتیی ئەڵمانیا لە هەرێمی کوردستان دەڵێت، بەردەوام دەبن لە هاوکاریکردنی ئێزدییەکان.
كلاوس شترایشەر، کۆنسوڵی گشتیی ئەڵمانیا لە هەولێر دەشڵێت: "ئەو تاوانانەی لەبەرامبەر ئێزدییەکان کراوە لەبیر ناکرێن.
دەبێ ئەنجامدەرانی کۆمەڵکوژیی ئێزدییەکان بدرێنە دادگە.. ئەڵمانیا داوای دادگاییکردنی تاوانباری کۆمەڵکوژی ئێزدییەکان دەکات."
کۆنسوڵی گشتیی ئەڵمانیا باس لەوەش دەکات، سەدان کەس لە ئێزدییەکان پێویستییان بە چارەسەری دەروونی هەیە: "ئەڵمانیا دەستبەرداری دۆسیەی ئێزدییەکان نابێت و بەردەوام دەبێت. عێراق و هەرێمی کوردستان بەردەوام بن لە هاوکاریکردنی ئێزدییەکان.. نابێت مانەوەی ئێزدییەکان لە کەمپەکان بەردەوام بێت."
نوێدەکرێتەوە...