رووداو دیجیتاڵ
لە شاری ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان، دوو کرێکار کە برا بوون، لە کاتی کارکردندا لە باڵەخانەیەکەدا کەوتنە خوارەوە و گیانیان لە دەستدا.
ئەمڕۆ چوارشەممە،25ـی حوزەیرانی 2025، دوو کرێکار بە ناوەکانی شەهریار دیرەک و نەوزاد دیرەک لە کاتی کارکردن لە باڵەخانەیەکدا کەوتنە خوارەوە، یەکێکیان دەستبەجێ گیانی لەدەستدا و ئەوەی دیکەشیان لە نەخۆشخانە.
هاونیشتمانییەک لە شاری ورمێ بە رووداوی گوت، "شەهریار و نەوزاد لە کاتی دروستکردنی رووکاری باڵەخانەیەک لە نهۆمی هەشتەم بەربوونەتەوە و گیانیان لە دەستداوە."
ئەو دوو برایە خەڵکی گوندی غەزەنی ناوچەی سۆمای سەر بە شاری ورمێن، تەمەنیان 28 و 40 ساڵ بووە.
بەپێی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، پار لە ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان لانیکەم دوو هەزار و 79 کرێکار لە کاتی کاردا گیانیان لەدەستداوە و 16 هەزار و 273 کرێکاری دیکەش بریندار بوون.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ