رووداو دیجیتاڵ
ژمارەیەک کەسایەتیی عەرەب رۆژی هەینی لە شاری هەولێر، کۆبوونەوەیەکیان ئەنجامدا و لەنێو ئەو کۆبوونەوەیدا، پشتگیری خۆیان راگەیاند بۆ ئەوەی عێراق پەیوەندیی فەرمی لەگەڵ ئیسرائیل ببەستێت، گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستانیش بە رووداوی راگەیاند، "ئاگادار نەکرابووینەوە لە بەڕێوەچوونی کۆنفرانسەکە و بەبێ زانیاری و رێگەپێدانی ئێمە کراوە."
جووتیار عادل، گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "رێکخەرانی ئەو کۆنفرانسە بەرپرس دەبن و.. رێکاری پێویستیش لەبەرامبەر چۆنییەتی بەستنی ئەو کۆبوونەوەیە دەگرینەبەر."
هەواڵی کۆنفرانسەکە هەر زوو گەیشتە ئیسرائیل و لە میدیاکاندا بڵاوبووەوە، لە هەمان رۆژدا وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل قسەی لەسەر ئەو کۆبوونەوەیە کرد و گوتی: "ئەو رووداوە سەرچاوەیەکی هیوا و گەشبینییە". کەمتر لە 24 کاژێر، سەرکردە دیارەکانی عێراق و حکومەت هاتنە دەنگ دژی ئەو کۆبوونەوەیە. وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان روونکردنەوەی بڵاوکردەوە و رایگەیاند کە کۆبوونەوەکە بەبێ رەزامەندی و ئاگاداریی کراوە و لێپێچینەوەی لێدەکات.
جووتیار عادل ئەوەشی بە رووداو گوت کە ئەو بیروبۆچوونانەی کە لە کۆنفرانسەکە خراونەتەڕوو، "بەھیچ شێوەیەک گوازرشت لە رای حکومەتی ھەرێمی کوردستان ناکەن."
هەر ئەمڕۆ شەممە، نووسینگەی میدیایی سەرۆکوەزیرانی عێراق، راگەیێندراوێکی لەسەر ئەو کۆبوونەوەیە بڵاوکردەوە و جەختی لەوەکردەوە کە بە هەموو شێوەیەک کۆنگرەی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ ئیسرائیل رەتدەکاتەوە، کە دوێنێ لە شاری هەولێر بەڕێوەچوو.
راگەیێندراوەکەی نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق، کۆبوونەوەکە بە "نایاسایی" ناودەبات و دەڵێت: "حکومەتی عێراق بەهەموو شێوەیەک ئەو کۆبوونەوە نایاساییە رەتدەکاتەوە، کە هەندێک کەسایەتیی هۆزەکانی نیشتەجێی هەولێر لە هەرێمی کوردستان ئەنجامیانداوە، کە تێیدا درووشمی ئاساییکردنەوە لەگەڵ ئیسرائیل بەرزکراوەتەوە."
راگەیێندراوەکەی نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق، کۆبوونەوەکە بە "نایاسایی" ناودەبات و دەڵێت: "حکومەتی عێراق بەهەموو شێوەیەک ئەو کۆبوونەوە نایاساییە رەتدەکاتەوە، کە هەندێک کەسایەتیی هۆزەکانی نیشتەجێی هەولێر لە هەرێمی کوردستان ئەنجامیانداوە، کە تێیدا درووشمی ئاساییکردنەوە لەگەڵ ئیسرائیل بەرزکراوەتەوە."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ