یوتیووب زیاتر لە 20 کەناڵی کوردی دادەخات

25-09-2025
نووری ماونی
نووری ماونی @nure_mawni
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
کۆمپانیای یوتیووب لە یەک هەفتەدا لانیکەم 20 کەناڵی یوتیووبی لە هەرێمی کوردستان داخستووە، بە بیانووی ئەوەی هەژمارێکی هاوبەشی داهاتیان بەکارهێناوە. ئەم هەنگاوە دوای ئەوە هات، یەکێک لەو کەناڵانە بەهۆی پێشێلکردنی مافی کۆپیڕایتەوە داخرا.
 
ئەحمەد عەزیز، خاوەنی کەناڵی مستەر شکۆ کە یەکێکە لەو کەسانەی کەناڵەکەی داخراوە بە رووداوی گوت، سەرەتای کێشەکە لە رۆژی 17ـی ئەم مانگەوە دەستی پێکرد، کاتێک یەکێک لە کەناڵەکان داخرا، دواتر هۆشداریی پێشێلکردنی مافی کۆپیڕایتی پێگەیشت بەهۆی بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆیەکی شیکارکردنی یاری. 
 
هەموو ئەو کەناڵانەی داخراون، سەر بە هەژماری هاوبەشی (AdSense) بوون. ئەم هەژمارە پلاتفۆڕمێکی رێکلامی سەر بە گووگڵە کە رێگە بە دروستکەرانی نێوەڕۆک دەدات لەڕێگەی پێشاندانی رێکلام لەسەر ڤیدیۆکانیانەوە داهات بەدەستبهێنن.
 
مەبەست بەهادین، یوتووبەرێکی دیاری کوردە و دەڵێت، ژمارەیەکی زۆر کەناڵەکانی دیکەش (لەنێوان 20 بۆ 25 کەناڵ) بەهۆی پەیوەندییان بە هەمان هەژماری ئادسێنسەوە داخران، سەرەڕای ئەوەی خۆیان هیچ پێشێلکارییەکی مافی کۆپیڕایتیان ئەنجام نەدابوو.
 
مەبەست بەهادین، کە بە "مەبەست کینگ" ناسراوە و زیاتر لە 300 هەزار سەبسکرایبی لە یوتیووب هەیە، داخستنی کەناڵەکانی بە "ستەمێکی گەورە" وەسف دەکات.
 
کۆی گشتیی سەبسکرایبی کەناڵە داخراوەکان، زیاتر لە دوو ملیۆن سەبسکرایبە. گەورەترین کەناڵیان زیاتر لە 400 هەزار و بچووکترینیان نزیکەی 100 هەزار سەبسکرایبی هەیە.
 
مەبەست باسی لەوە کرد، ئەوان زیانێکی گەورەی مادییان بەرکەوتووە، بەڵام لەوە ناخۆشتر، زیانێکی مەعنەوییان کردووە، چونکە هەموو ڤیدیۆ و شوێنکەوتووەکانیان لەدەستداوە.
 
ئەو یوتیووبەرە ئەوەشی خستەڕوو، دوای گفتوگۆ لەگەڵ یوتیووب، توانیویانە یەکێک لە کەناڵەکان بگەڕێننەوە کە زیاتر لە 150 هەزار سەبسکرایبی هەیە. جەختیشی کردەوە، لە پەیوەندیی بەردەوامدان لەگەڵ پلاتفۆڕمەکە بۆ ئەوەی ئەوانی دیکەش بگەڕێننەوە. 
 
بەشێک لەو کەناڵانەی یوتووب دایخستوون: 
 
1. Ahmad Yaxi
2. Captn Sultan 
3. engineerusa
4. daily dose of Screentime 
5. Shvar Tube  
6. Zana Altun 
7. Mr Meer 
8. Hemko 
9. Bahast Bahaden 
10. Regay Islam 
11. Hawkar King 
12. Hozan B12
13. Actar Gaming  
14. Bk Clip
15. RamoKurdish 
16. Mr7arbii 
17. Zhyar Gamer 
18. Bilal Malik

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بارانبارین لە شاری هەولێر. وێنە: بڵند تاهیر- رووداو

بارانبارین بەردەوام دەبێت و هەوری سوپەرسێڵ دەگاتە ئاسمانی هەرێمی کوردستان

کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ و سبەی بارانبارین بەردەوام دەبێت. کەشناسانیش پێشبینی دەکەن، هەوری سووپەرسێڵ بێتە ئاسمانی هەرێمی کوردستان و بەهۆیەوە لێزمەباران ببارێ.