هاونیشتمانییەک لە بەرزاییەکانی لوڕستان هەڵدێرا و گیانی لەدەستدا

25-10-2025
پەیمان محەممەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

شاخەوانێک لە بەرزاییەکانی کۆیەشتی پارێزگای لوڕستان هەڵدێرا و گیانی لەدەستدا. بەڕێوەبەری ناوەندی کۆنترۆڵی قەیرانی پارێزگاکە دەڵێ، تیمەکانیان دوای شەش کاژێر لە گەڕان و بەدواداچوون، تەرمەکەیان دۆزیوەتەوە.
 
رووداوەکە ئێوارەی دوێنێ لە بەرزاییەکانی ناوچەی سیابی سەر بە کۆیەشتی پارێزگای لوڕستان روویدا و یەکێک لە ئەندامانی گرووپێکی شاخەوانی کە شارەزای ناوچەکە نەبوو، لە چیا هەڵدێرا.
 
مەهدی پازوکی، بەڕێوەبەری ناوەندی کۆنترۆڵی قەیرانی پارێزگای لوڕستان رایگەیاند، هەر زوو تیمێکی پێنج کەسیی مانگی سووری کۆیەشت، لە بەرزاییەکانی ناوچەکە دەستیان بە گەڕان بەدوای شاخەوانەکەدا کرد.
 
بەگوتەی مەهدی پازوکی، دوای شەش کاژێر لە گەڕان، تەرمی شاخەوانەکەیان لە چیایەکی ناوچەی سیاب دۆزیەوە و بردیانە خوارەوە.
 
تەرمی شاخەوانەکە بۆ لێکۆڵینەوەی زیاتر و رێکارە یاساییەکان، رەوانەی دادپزیشکیی کۆیەشت کراوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە