رووداو – زاخۆ
فڕۆكەكانی توركیا لە ناوچەی بەرواری باڵا لە قەزای زاخۆ گەریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان PKK بۆردوومان دەكەن.
پەیامنێری (تۆڕی میدیایی رووداو) ئاشكرایكرد "فڕۆكە جەنگییە ئێف 16ەكانی توركیا بنكەكانی پەكەكە لە گوندی كێستە لە ناوچەی بەرواری باڵای لە قەزای زاخۆ بۆردوومان دەكەن".
راشیگەیاند "پێش دەستپێكردنی بۆردوومانەكان، فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا لەسەر ئاسمانی ناوچەكە دەسووڕانەوە".
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ