رووداو- عەفرین
ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە، ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لە ناوەڕاستی شاری عەفرین، لە نزیک کۆنە بارەگایەکی ئاسایشی سەربازی تەقیەوە و بەهۆیەوە 2 کەس برینداربوون.
دوای تەقینەوەکە، هێزەکانی ئاسایش گەیشتنە شوێنی رووداوەکە و بریندارەکانیش گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانەی عەفرین.
ئاسایشی عەفرین، لەبارەی رووداوەکە و ئەو لایەنەی کە تەقینەوەکەی ئەنجامداوە هیچ لێدوانێکی نەدا، پێشتریش تەقینەوەیەک لەناو بارەگای پەیوەندییە گشتییەکانی هێزەکانی پاراستنی گەل YPG روویدا و بەهۆیەوە 2 کارمەندی ئاسایش کوژران.
ئەو تەقینەوانەی عەفرین هیچ کاریگەرییەکیان لەسەر ژیان و هاتووچۆی ئاسایی خەڵک دانەناوە و، زۆربەی دووکان و بازاڕەکانی شارەکە کراوەن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ