ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی گشتیی یەکێتی

22:51

رووداو ناو و ژمارەی دەنگی ئەندامانی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی یەکێتی لە هەولێر بڵاودەکاتەوە

رووداو ناو و ژمارەی دەنگی ئەندامانی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی یەکێتی لە هەولێر بڵاودەکاتەوە
 
سەرچاوەیەکی تایبەت لە کۆنگرەی یەکێتی بە رووداوی راگەیاند، ئەنجامی بەرایی لیستی بەربژێرە دەرچووەکانی بازنەی هەولێر و ژمارەی دەنگەکانیان لە کۆنگرەی چواری یەکێتی بەمشێوەیە:
 
فەرید ئه‌سه‌سه‌رد 719 دەنگ 
 
بوورهان سه‌عید سۆفی 707 دەنگ 
 
شاڵاو کۆسرەت رەسوول 604 دەنگ
 
قادر عەزیز ‎623 دەنگ
 
دەرباز كۆسره‌ت ره‌سوول 507 دەنگ
 
شادمان مه‌لا حه‌سه‌ن 538 دەنگ
 
هەرێم كه‌مال ئاغا 424 دەنگ
 
فەهیمە سابیر 358 دەنگ
 
مامۆستا رێبوار 347 دەنگ
 
د. دارا ره‌شید 337 دەنگ
 
‎سەعدی ئه‌حمه‌د پیره‌ 333 دەنگ
 
حاجی مەسیفی 323 دەنگ
 
د. مجید حەمەدئەمین 316 دەنگ
 
ژینۆ مەحموود 243 دەنگ
 
شەونم زرار 215 دەنگ

 

21:06

لاهوور شێخ جەنگی و بافڵ تاڵەبانی یەکەم و دووەمی بازنەی کەرکووکن

لاهوور شێخ جەنگی و بافڵ تاڵەبانی یەکەم و دووەمی بازنەی کەرکووکن
 
بەپێی ئەو زانیارییانەی رووداو لە مەڵبەندی کەرکووکی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان دەستیکەوتوون لاهوور شێخ جەنگی و بافڵ تاڵەبانی براوەی یەکەم و دووەمی بازنەی کەرکووکن.
 
هاوکات بەپێی میدیای یەکێتی ئەم ناوانە لە لیستی ئەندامانی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی گشتیی یەکێتین.
 
رووداو ناوی بەشێک لە ئەندامانی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی یەکێتی لە کەرکووک بڵاودەکاتەوە
 
لاهوور شێخ جه‌نگی 902 دەنگ 
 
بافڵ تاڵه‌بانی 791 دەنگ 
 
ئاسۆ مامه‌ند 696 دەنگ 
 
ره‌فعه‌ت عه‌بدوڵڵا 637 دەنگ
 
جه‌لال شێخ ناجی 628 دەنگ
 
رزگار عه‌لی 582 دەنگ
 
ره‌وه‌ند مه‌لا مه‌حموود 572 دەنگ
 
حه‌مه‌سوور دووشیوانی 554 دەنگ
 
رێبوار ته‌ها 390 دەنگ
 
خاڵه‌ كاكه‌مه‌ند 445 دەنگ
 
ستران عه‌بدوڵڵا 406 دەنگ
 
وه‌ستا ره‌سوول 522 دەنگ
 
لیوا چەتۆ ساڵح 512 دەنگ
 
غازی کەرکووکی 429 دەنگ
 
فەهمی رێکخستن 630 دەنگ

 

 

20:32

رووداو ناو و دەنگی ئەندامانی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی یەکێتی لە سلێمانی بڵاودەکاتەوە

دەنگدان لە کۆنگرەی یەکێتی
 
بەپێی زانیارییەکانی رووداو کە لە مەڵبەندی سلێمانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە دەستیکەوتووە ناو و ئەندامانی بازنەی سلێمانی بەمشێوەیە:
 
 
شوانەی کۆمپانیای نۆکان 604 
 
ئاراس شێخ جەنگی 600 
 
جەزای سەید مەجید 591
 
سالاری ئیدارەی گشتی 547
 
دکتۆر سۆران 479
 
ئاواتی قائیمقام 478
 
مستەفا چاوڕەش 452 
 
جوان ئیحسان 430 
 
مامۆستا مەحموود 406
 
د. میران 400
 
وەستا حەسەن 391
 
تەلاری محامی 389
 
شێخ لەتیف 379
 
ئاسۆ عەلی 372
 
شاناز ئیبراهیم ئەحمەد 372
 
شۆڕش ئیسماعیل 372
 
سەرکەوت زەکی 352
 
بێستون سابوراوایی 330
 
چرای شەهید ئاسۆی دەلاک 329
 
جووتیار نووری 326
 
د. عیزەت سابیر 323
 
پەروین کاکە حەمە 313
 
شلێر شەهید غەفوور 301
 

20:04

سەعدی پیرە: جیاكردنەوەی دەنگەكانی هەولێر کۆتاییهات، منیش دەرچووم

-
 
جیاكردنەوەی دەنگەكانی بازنەی هەولێر لە كۆنگرەی یەكێتی کۆتییهات، سەعدی ئەحمەد پیرە كە مەترسی دەرنەچوونی لەسەربوو دەرچووە و ناوی چەند بەربژێرێکی دیکەی سەرکەوتووش رادەگەیێنێت. 
 
سەعدی ئەحمەد پیرە، ئەندامی كۆنگرەی چوارەمی یەكێتیی نیشتمانیی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند "بازنەی هەولێر قەرەباڵخی زۆر لەسەر بوو، بۆیە دەرچوونم كەمێك دواكەوت، بەڵام دواجار هەر دەرچووم".
 
سەعدی ئەحمەد پیرە، ئەوەشی خستەڕوو لە بازنەی هەولێر 15 كەس دەردەچن كە 12 پیاو ‌و سێ ژنن، دەشڵێت "ئەوەی یەكلایی بووەتەوە جگەلە خۆم؛ فەرید ئەسەسەرد‌، قادر عەزیز، هەرێم كەمال ئاغا، د.دارا رەشید، شاڵاو كۆسرەت رەسوول ‌و دەرباز كۆسرەت رەسوول، لە ژنەكانیش فەهیمە سابیر بەدەنگی خۆ دەرچووە". 

20:02

جەعفەر شێخ مستەفا لە نووڕۆژی دۆستان: لەمەودوا یەکێتی یەک سیاسەت و یەک بڕیاری دەبێت

-
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، ئەندامی ئەنجوومەنی باڵای سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند، تاوەکو ئێستا دەسەڵاتەکانی ئەنجوومەنی باڵای سیاسیی یەکێتی دیارینەکراون، بەڵام لە دوای کۆنگرە لیژنەی نووسینەوەی پەیڕەو بە ئامادەبوونی نوێنەری ئەنجوومەنەکە، دەسەڵاتەکانی ئەنجوومەنی باڵای سیاسیی دەستنیشاندەکرێن و لە ئەنجوومەنی گشتی سەرکردایەتی پەسەند دەکرێن. دەشڵێت: لەمەودوا یەکێتی یەک سیاسەت و یەک ناوەندی بڕیاری دەبێت.
 
جەعفەر شێخ مستەفا ئەمڕۆ (چوارشەممە 25-12-2019) لە رووداو بەشداریی بڕگەی چاو بە چاوی نووڕۆژی دۆستانی کرد. سەبارەت بەوەی کە کێ دەبێتە سکرتێر یان سەرۆکی داهاتووی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان گوتی "ئەنجوومەنی سەرکردایەتی گشتیی یەکێتی، د. بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆماری عێراق بە کەسێکی شیاو دەزانێت بۆ ئەوەی ببێتە سەرۆکی داهاتووی یەکێتی". 
 
ئاماژەی بەوەشکرد، کە لەنێو یەکێتی هەندێک کەس باسی ئەوە دەکەن کە د.بەرهەم خۆی بۆ پۆستی سەرۆکی یەکێتی بەربژێر دەکات، بەڵام تاوەکو ئێستا نازانرێت کێی دیکە بۆ ئەو پۆستە خۆی بەربژێر دەکات.

19:56

مەحموود سەنگاوی: بەشێك لە دادوەرانی جیاکردنەوەی دەنگەکانی کۆنگرە ماندووبوون و گۆڕدراون

-
ئەندامێكی كۆنگرەی چوارەمی یەكێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند، جیاكردنەوەی دەنگەكانی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی سەركردایەتیی بەردەوامە، بەڵام بەشێك لە دادوەرەكان بەهۆی ماندووبوونیان گۆڕدراون و دەشڵێت "لە 80%ی سەركردایەتییەكانی پێشتر دەرچوونەتەوە".
 
مەحموود سەنگاوی، ئەندامی كۆنگرەی چوارەمی یەكێتی ‌و بەربژێری دەرچوو لەسەر بازنەی خانەقین بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "كارەكانی جیاكردنەوەی دەنگەكان ئەنجوومەنی سەركردایەتیی گشتیی یەكێتی بەباشی بەڕێوەدەچێت و ئەوەی باسدەكرێت كە پرۆسەی جیاكردنەوە دەنگەكان وەستابێت، راست نییە. بەڵكو بەشێك لە دادوەرەكان لەبەر ماندووبوونیان گۆڕاون بە دادوەری دیكە".
 
ئەو بەربژێرە دەرچووەی ئەنجوومەنی سەركردایەتیی گشتیی یەكێتی ئەوەشی خستەڕوو، لە 80%ی سەركردایەتییەكانی پێشتر دەرچوونەتەوە.
 
رۆژی یەکشەممە 22-12-2019، دووەم رۆژی چوارەم کۆنگرەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بوو، بە زۆرینەی دەنگی ئەندامانی کۆنگرە پەیڕەوی نێوخۆی یەکێتی پەسندکرا، دەسەڵاتیش درا بە 121 ئەندامەکەی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی گشتیی کە گۆڕانکاری تێدابکەن. 
 
هەروەها كۆنگره‌ ئەندامانی ئه‌نجوومه‌نی باڵای سیاسیی یه‌كێتی په‌سندكرد كه‌ پێکهاتوون له: ‌كۆسره‌ت ره‌سوول عه‌لی، هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د، مه‌لا به‌ختیار، عومه‌ر فه‌تاح، حاكم قادر حه‌مه‌جان، عه‌دنان موفتی، ئه‌رسه‌لان بایز، شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا و دلێر سه‌ید مه‌جید.
 
لە رۆژی شەممە 21-12-2019 چوارەمین كۆنگرەی یەكێتیی نیشتمانیی کوردستان لە سلێمانی بە ئامادەبوونی زیاتر لە هەزار ئەندام دەستیپێكردوە، نزیكەی 450 ئەندام خۆیان بۆ ئەندامی ئەنجوومەنی سەركردایەتیی گشتی ئەو حیزبە بەربژێر كردووە، تاوەكو ئێستا جیاكردنەوەی دەنگەكان بەردەوامە.

19:53

بەرهەم ساڵح: دوای کۆنگرە ئەرکێکی قورسمان لەسەرە

-
 
بەرهەم ساڵح، ئەندامی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی گشتیی یەکێتی بەبۆنەی "سەرکەوتنی کارەکانی کۆنگرەی چوارەمی یەکێتی" پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، "مژدەی سەرکەوتنی کۆنگرەتان پێڕادەگەیێنم کە لە هەلومەرجێکی ئاڵۆز و سەختدا بەسترا و بەڵێنی نوێبوونەوەش دەدەین". 
 
بەرهەم ساڵح لە پەیامەکەیدا کە لەلایەن میدیای حیزبەکەیەوە بڵاوکرایەوە ئاماژەی بەوەکرد، "بەرپرسیاریێتی خۆمان لەبەرامبەر گەلەکەمان جێبەجێدەکەین و بە ئیرادەیەکی پۆڵاینەوە رووبەڕووی ئەو گرفتانە دەبینەوە لەبەردەمماندا هەبوون". 
 
بەگوتەی بەرهەم ساڵح، لە کۆنگرەی چوارەم بەڵێنی نوێبوونەوەیان بە حیزبەکەیان و خەڵکی کوردستان دووپاتکردووەتەوە تاوەکو دڵنیایی بدەنە خەڵکی کوردستان و لایەنگرانی یەکێتی کە هەموو توانایەکیان بۆ سەقامگیری، ئاشتی کۆمەڵایەتی و راگرتنی هاوسەنگی لەنێوان لایەنەکان و یەکخستنی تواناکان بۆ رووبەڕووبوونەوەی پێشهاتەکان دەخەنەڕوو. 
 
بەرهەم ساڵح کە بە ئەندامی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی گشتیی یەکێتی هەڵبژێردرا و بە گوتەی بەشێک لە ئەندامانی کۆنگرە بەربژێرە بۆ پۆستی سەرۆکی یەکێتی لە پەیامەکەیدا رایگەیاند، "سەرکەوتنی کۆنگرەی چوارەمی یەکێتی هەموو لایەکمان دەخاتە بەردەم بەرپرسیاریێتییەکی قورس کە یەکڕیزی نێو یەکێتی بپارێزین و لەگەڵ لایەنەکانیش هاوکار و هەماهەنگ بین بۆ چارەسەکردنی قەیرانەکان و چارەسەرکردنی بژێوی خەڵک و زامنکردنی حوکمڕانی دادپەروەر و دروست. بۆئەوەش پێویستە یەکێتی لەنێوان لایەنەکانی نێوخۆی هەرێمی کوردستان گفتوگۆ و لێکتێگەیشتن دروستبکات". 
 
بەرهەم ساڵح ئەوەیشی گوت "کۆنگرەی چوارەم وێستگەیەکی گرنگ دەبێت بۆ رێکخستنەوەی سیاسەتی نێوخۆی یەکێتی و بەدیهێنانی حوکمڕانیەتییەکی دادپەروەر و چارەسەرکردنی ناکۆکییەکانیان".
 
ئەمە لەکاتێکدایە لە رۆژی شەممە 21-12-2019 چوارەمین كۆنگرەی یەكێتیی نیشتمانیی کوردستان لە سلێمانی بە ئامادەبوونی زیاتر لە هەزار ئەندام دەستیپێكرد، نزیكەی 450 ئەندام خۆیان بۆ ئەندامی ئەنجوومەنی سەركردایەتیی گشتی ئەو حیزبە بەربژێركردووە، تاوەكو ئێستا جیاكردنەوەی دەنگەكان بەردەوامە.
 
زانیاری زیاتر لەبارەی ئەنجامە نافەرمییەکانی دەنگدانی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی گشتیی یەکێتی و بەڕێوەچوونی پرۆسەکە: