هاوشێوەی هەموو وڵات و ناوچەکانی جیهان، ڤایرۆسی کۆرۆنا کاریگەرییەکی گەورەی هەبوو لەسەر سەرجەم بەشەکانی ژیان لە هەرێمی کوردستان. لە سەرەتاکانی ساڵی 2020 کاتێک کە ڤایرۆسەکە زیاتر لە 6,000 کیلۆمەتر لە هەرێمی کوردستانەوە دوور بوو، بەشێکی خەڵک تەنیا لە هەواڵەکانەوە بەدواداچوونیان بۆ شێوازی بڵاوبوونەوە و مەترسییەکانی نەخۆشییەکە دەکرد. تاوەکو ئەو کاتەی یەکەم کەس لە هەرێمی کوردستان بە کۆرۆنا گیانی لەدەستدا.لملانێی بەشێک لە وڵاتەکان و لەڕووی ئابووری و سیاسییەوە کاریگەری زۆری لەسەر هەموو جیهان هەیە.
لە 4ـی ئاداری 2020 یەکەم تووشبووی کۆرۆنا لە سلێمانی گیانی لەدەستدا، هەواڵی مردنەکە بووە زەنگی مەترسی و، لایەنە تەندروستییەکان هۆشدارییەکانیان تووندتر کردەوە.
دوای 10 رۆژ بۆ یەکەمجار لە هەرێمی کوردستان قەدەخەی هاتووچۆ بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا راگەیێندرا
داخستنی بازاڕەکان و چۆڵبوونی شەقامەکان خەسڵەتێکی دیاری ساڵی 2020 بوو
ئەو دیمەنانەی کە رەنگە تاوەکو چەندین ساڵ لە یادەوەری بمێننەوە و دووبارە نەبێتەوە
بێدەنگیی شەقامەکان و پاکبوونەوەی ژینگە
گۆڕانی کەشوهەوا و دواکەوتنی گەرمای هاوین
بەشێک لە رۆژهەڵاتی کوردستان لە مانگەکانی ئایار و حوزەیران لەڕووی ژمارەی تووشبوونی کۆرۆنا بە "ناوچەی سوور" هەژماردەکران
بەهۆی زۆربوونی خواست لەسەر دەمامک، لە سنە هۆڵێکی ئاهەنگگێڕان کرایە کارگەی دروستکردنی دەمامک
لە 11ـی تەممووز بەردی بناخەی شەقامی 100 مەتریی سلێمانی دانرا
بەهۆی بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوی بەنداوی ئلیسوو شاری دێرینی حەسەنکیف لە باکووری کوردستان نوقمی ئاو بوو
لە نێوەڕاستی مانگی حوزەیران تورکیا ئۆپەراسیۆنی بۆ سەر پێگەکانی پەکەکە لە باشووری کوردستان دەستپێکرد ناوچەکانی سنووری زاخۆی گرتەوە
لە سەرەتاکانی مانگی تەممووز بۆ یەکەمجار لە رۆژئاوای کوردستان بڕیاردرا خوێندن لە قۆناخی سەرەتاییەوە تاوەکو قۆناخی زانکۆ بکرێتە زمانی کوردی
سەرباری کێشە تەندروستییەکان، رێكکەوتن لەگەڵ حکومەتی عێراق بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی دارایی ئاڵنگارییەکی دیکە بوو کە رووبەڕووی هەرێمی کوردستان بووەوە لە 2020
گیانلەدەستدانی هونەرمەند و کەسە بەنێوبانگەکان بە کۆرۆنا یەکێکی دیکە بوو لە خەسڵەتەکانی ساڵی 2020. عەتا چاوشین، هونەرمەندی بەنێوبانگی میللی لە 22ـی حوزەیران بە کۆرۆنا گیانی لەدەستدا
سابیر کوردستانی یەكێکی دیکە بوو لەو هونەرمەندانەی بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانی لەدەستدا
لە 31ـی تشرینی یەکەم نەجمەدین کەریم، پارێزگاری پێشووی کەرکووک بە جەڵتەی مێشک گیانی لەدەستدا
لە 10ـی تشرینی دووەم قادری حاجی عەلی، یەکێک لە دامەزرێنەرانی بزووتنەوەی گۆڕان کۆچی دواییکرد
لە 17ـی تشرینی یەکەم بارەگای لقی 5ی پارتی دیموکراتی کوردستان و ئاڵای کوردستان لەلایەن بەشێک لایەنگرانی حەشدی شەعبییەوە سووتێندرا.
تەواوبوونی بەشێک لە شەقامی 150 مەتریی هەولێر
لە سەرەتاکانی کانوونی یەکەم، شەپۆلێكی ناڕەزایی سنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجەی گرتەوە
لە خۆپێشاندانەکانی سەیدسادق، خورماڵ، هەڵەبجە، عەربەت، رانیە، چەمچەماڵ و زەڕەیان بەشێک لە بارەگا حیزبییەکان و باڵەخانە حکومییەکان سوتێنران
لە کۆتاییەکانی ساڵی 2020 بەهۆی دابەزینی بەهای دیناری عێراقی بەشێک لە هاونیشتمانیان دەستیان بە کڕینی دۆلاری ئەمریکی کرد