کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Article hero image
بڵند تاهیر
بڵند تاهیر·27-01-2020کوردستان
بڵند تاهیر

بڵاوکراوەتەوە لەلایەن

بڵند تاهیر
27-01-2020
کوردستان
کوردستان

لە هەولێر بەردی بناخەی بەرزترین تاوەر لەسەر ئاستی کوردستان و عێراق دادەنرێت

0:00
0:00
قەبارەی دەق
رۆژی یەکشەممە 26-01-2020  بەردی بناخەی پرۆژەی زانیاری (تاوەریE1) کە بەرزترین تاوەرە لەسەر ئاستی کوردستان و عێراق دانرا.
 
راپەر وەلی دەباغ، ئەندازیاری تەلارسازی و دیزاینەری تاوەرەکە بە رووداوی راگەیاند: "تاوەرەکە بەشێوازێکی سەردەمیانە و جیاواز دیزاینی بۆ کراوە و بەشی سەرەوەی تاوەرەکە وەک دەرگای قەلای هەولێر دیزاینکراوە".
         
راپەر وەلی دەباغ لەبارەی تاوەرەکەوە گوتی: "بەرزییەکەی 180 مەترە و لە 48 نهۆم پێکدێت، 400 شووقەی نیشتەجێبوون و بازرگانی لە خۆدەگرێ، هه‌روەها نزیکەی 450 شوێنی وەستانی ئۆتۆمبیلی هەیە. تاوەرەکەش رووپۆش دەکرێ بە جۆرها رووناکی تاوەکو شەوان لە ئاسمانی هەولێر بدرەوشێتەوە".
 
بەگوتەی دیزاینەری تاوەرەکە "پرۆژەکە لەسەر دەستی کۆمپانیای ناوخۆیی ئەنجامدەدرێت و دەبێتە یەکێک لە پڕۆژە دیار و ناوازەکانی پایتەختی هەرێمی کوردستان کە دەکەوێتە سەر شەقامی 60 مەتری. هەیکەلەکەی لەماوەی 20 مانگ تەواو دەبێت و بەگشتی ماوەی 3 ساڵی بۆ دانراوە بۆ تەواوبوونی تاوەکو ئێستاش 25%ـی کارەکانی پرۆژەکە تەواو بووە".
پێشنیازەکان