رووداو - هەولێر
رۆژی دووشەممە 26-2-2018، یەکەمین کۆنفرانسی تێدئێکسی زانکۆی هەولێری پزیشکی بە سپۆنسەری میدیایی تۆڕی میدیایی رووداو لە هەولێر بەڕێوەچوو.
کۆنفرانسەکە لەلایەن د. ئیمان کاکل و کۆمەڵێک هاوڕێی رێکخراوە، ئامانج لێی کۆکردنەوەی کەسانی رۆشنبیرە بۆ پێشکەشکردنی چەند گوتەیەکی کورت لە بوارە جیاجیاکاندا.
هەروەها رۆشنایی خرایە سەر بیرۆکەی نوێ بۆ لەخۆگرتنی فێربوون و گەشەپێدانی هزری و رەخساندنی دەرفەتێک بۆ تاوتوێکردنی بابەتە گرنگەکانی نێو کۆمەڵگە.
داڕشتنەوە؛ راوچی حەسەن