زیاد ئەسعەد بە بەرهەمێکی نوێ بێدەنگی دەشکێنێت

26-02-2018
هیوا سەڵاح
رووداو لێدوانێکی شێرکۆ بێکەس لەبارەی زیاد ئەسعەدەوە بڵاودەکاتەوە
رووداو لێدوانێکی شێرکۆ بێکەس لەبارەی زیاد ئەسعەدەوە بڵاودەکاتەوە
نیشانەکردن زیاد ئەسعەد
A+ A-

رووداو- هەولێر

دەمێکە هیچ بەرهەمێکی نوێی هونەرمەندی ناوداری کورد زیاد ئەسعەد نابیسترێت. رووداو لە زاری عەبدولغەفار عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری کارە هونەرییەکانی ئاشكرایدەکات، ئێستا جگە لەوەی کار بۆ چەند هونەرمەندێک دەکات و زیاد ئەسعەد بە بەرهەمێک ئەو بێدەنگیە دەشکێنێ.

رووداو گرتەیەکی ڤیدیۆی شاعیری ناوداری کورد شێرکۆ بێکەس لەبارەی زیاد ئەسعەدەوە بۆ یەکەمجار بڵاودەکاتەوە، تێیدا باس لە زیاد ئەسعەد دەکات و بە هونەرمەندێکی "تاسەشکێن" ناویدەبات.

شیرکۆ بێکەس زۆر سەرسامی تێکستی گۆرانییەکانی هونەرمەند زیاد ئەسعەد بووە، بۆیە پێیوایە شیعری گۆرانییەکانی زۆر روون و بێگرێن و زوو دەگەنە دڵی خەڵک.

زیاد ئەسعەد لە ساڵی 1983 دەستی بەکاری هونەری کرد. لە ساڵی 1993 باشووری کوردستان جێدەهێڵێت و روودەکاتە ئەوروپا، تاوەکو ئێستا نەگەڕاوەتەوە. زیاتر لە 140 گۆرانی و تێکستی داوەتە هونەرمەندانی کورد، خاوەنی 120 گۆرانییە و لە ساڵی 2004ـەوە هیچ گۆرانییەکی بڵاونەکردووتەوە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە