چوار مادەی نوێی خۆراک بۆ مانگی رەمەزان دابەش دەکرێن

26-02-2024
سۆران حوسێن
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

ئەم ساڵ تەنیا بەشە خۆراکی مانگی یەک دابەشکراوە و بڕیارە سەرەتای مانگی داهاتوو بەشەخۆراکی مانگی دوو دابەش بکرێت. بەگوێرەی لایەنە پەیوەندیدارەکان بۆ رووداو، مانگی داهاتوو بۆ مانگی رەمەزان چوار مادەی نوێی خۆراکی دابەش دەکرێن.
 
کامەران فەتاح، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی بازرگانی و کەلوپەلی خۆراک لە سلێمانی ئەمڕۆ دووشەممە، 26ـی شوبات بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "تاوەکو ئەمڕۆ 100% بەشەخۆراکی مانگی یەکی ئەم ساڵ دابەشکراوە. بەشەخۆراکی مانگی دووش جگە لە برنج ئامادەیە، بەڵام فەرمانی دابەشکردنمان پێنەگەیشتووە".
 
پێشبینیی دەکرێت 11 ی مانگی داهاتوو یەکەم رۆژی مانگی رەمەزان بێت. بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی بازرگانی و کەلوپەلی خۆراک لە سلێمانی دەڵێت، "ئاگادارکراوینەتەوە کە مانگی رەمەزان چوار مادەی نوێی خۆراکی دابەش بکرێن".
 
ئەو چوار مادەیەی بڕیار دراوە بۆ مانگی رەمەزان دابەش بکرێن بریتین لە ئاردی سفر، ماکەرۆنی، نیشاستە و شەعرییە.
 
بە گوتەی کامەران فەتاح، لە هەرێمی کوردستان و عێراق دابەشکردنی خۆراک یەکخراوە و پێکەوە دابەش دەکرێت.
 
هەروەها دلێر عەبدولواحید، بەڕێوەبەری دابەشکردنی خۆراک لە هەولێر ئەمڕۆ بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "بەشەخۆراکی مانگی یەک لە سنوورەکەمان دابەشکراوە. بڕیارە سەرەتای مانگی داهاتوو بەشەخۆراکی مانگی دوو دابەش بکرێت".
 
بەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی خۆراک لە هەولێریش لە چوار مادەی نوێی خۆراک بۆ مانگی رەمەزان ئاگادار کراونەتەوە. دلێر عەبدولواحید گوتی، بڕی خواردن بۆ مانگی رەمەزان بۆ ئاردی سفر هەر کەسێک یەک کیلۆگرام دەبێت؛ بۆ نیشتاستە و شەعرییە هەر خێزانێک کیلۆیەک و ماکەرۆنیش هەر خێزانێک نیو کیلۆیە.
 
ئەو خۆراکەی بڕیارە لە رەمەزاندا دابەشبکرێت تاوەکو ئەمڕۆ نەگەیشتووە، بەڵام دلێر عەبدولواحید گوتی، بڕیارە لە چەند رۆژی داهاتوودا بگات و ئامادەکارییان کردووە و کۆگەشیان بۆ هەڵگرتنی ئامادەیە.
 
کامەران فەتاح، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی بازرگانی و کەلوپەلی خۆراک لە سلێمانی ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو چوار مادەیەی بڕیارە بۆ رەمەزان دابەشبکرێن پەیوەندی بە بەشەخۆراکەوە نییە و تەنیا بۆ مانگی رەمەزان دەبێت.
 
جۆری خۆراکی مانگانە بەمشێوەیەیە:
 
- رۆنی شل
- دۆشاوی تەماتە
- شەکر
- نیسک یان پاقلەمەنییەکی دیکە
- برنج
- ئارد

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 دیمەنێکی سەنتەری شاری ئاکرێ. وێنە: بڵند تاهیر- رووداو

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ: پێویستمان بە 7000 پارچە زەوییە بۆ دابەشکردن

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ رایدەگەیێنێت، رێکارەکانی دابەشکردنی زەوی دەستیپێکردووە و لە قۆناخی یەکەمدا دوو هەزار و 500 پارچە زەوی ئامادەیە. دەشڵێت، بە بڕیارێکی وەزارەتی شارەوانی، دروستکردنی خانوو لە 22 گوند راگیراوە.