کەشناسی هۆشداری روودانی لافاو دەدات

26-03-2016
غازی حارس
نیشانەکردن کەشناسی
A+ A-

رووداو- هەولێر

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان هۆشداری دروستبوونی لافاو دەدات.


بەگوێرەی راگەیێندراوێکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان بەهۆی دوو نزمە پاڵەپەستۆی دەریای سوور و دەریای سپی ناوەڕاست، لە رۆژی شەممە 26-3-2016-ەوەباران بارین دەستپێدەکات و لە رۆژی یەکشەممەوە چڕتر دەبێتەوە و لە هەندێک شار و شارۆچکەی هەرێمی کوردستان، بەتایبەتی هەولێر و سلێمانی و کەرکووک ئەگەری دروستبوونی لافاو هەیە.

لە راپۆرتەکەدا ئاماژە بۆ ئەوەشکراوە پلەکانی گەرما 5 بۆ 8 پلەی سیلیزی دادەبەزن و رێژەی بارانبارینی پێشبینیکراویش بۆ هەولێر، سلێمانی و کەرکووک 60 بۆ 70 ملم دەبێت و لە دهۆکیش 40 بۆ 50 ملم دەبێت.






کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە