یەكێتی لۆگۆی فەرمی دەكاتە لۆگۆی هەڵبژاردنەكان

26-06-2013
A+ A-

رووداو - PUKmedia

لیژنەی باڵای هەڵبژاردنی یەكێتی بڕیاریدا لۆگۆی رەسمی یەكێتی بكاتە لۆگۆی هەڵبژادنەكانی هەرێم، بڕیاریشیدا پێشمەرگەكانی ساڵی 1976و فەرماندەی لیواكان و لیژنەی قەزاكانی كۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەكان بەشداریی لەدەنگدانی دیاریكردنی كاندیداكانی یەكێتیدا بكەن.

ئەمڕۆ 26-6 لە سلێمانی كۆبوونەوەی لیژنەی باڵای هەڵبژادنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانی بەڕێوەچوو، كە تایبەت بوو بە گفتوگۆكردن لە بارەی ئامادەكارییەكانی یەكێتی بۆ هەڵبژاردنەكانی هەرێمی كوردستان و میكانیزمی هەڵبژاردنی كاندیدەكان لە سنو‌وری بازنەو مەڵبەندەكان و دەستنیشانكردنی ئەو كەسانەی مافی دەنگدانیان دەبێت، هەروەها باس لە دیاریكردنی دروشم و لۆگۆی لیستی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كرا بۆ هەڵبژاردنەكان.

لە كۆبوونەوەكەدا بڕیاردرا پێشمەرگەكانی ساڵی 1976و فەرماندەی لیواكان و لیژنەی قەزاكانی كۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەكان بەشداریی لە دەنگداندا بكەن.

سەبارەت بەلۆگۆی لیستی یەكێتیش بڕیاردرا ئاڕمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بكرێتە لۆگۆی لیستەكە بەزیادكردنی ئەو ژمارەیەی لەلایەن كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەوە دەدرێتە لیستەكە چ لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان یاخود لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكاندا.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە