ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 26-6-2019 به ئاماده‌بوونى پارێزگارى سلێمانى و به‌رێوه‌به‌رى رۆشنبیرى و هونه‌رى سلێمانى هونه‌رمه‌ندان و رۆشنبیران، رێوڕەسمێک تایبه‌ت به یادى هونه‌رمه‌ندى گه‌وره‌ى كورد حه‌سه‌ن زیره‌ك لە سەرای سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو.
له‌و رێوڕەسمەدا خه‌ڵاتى حه‌سه‌ن زیره‌ك به‌خشرایه چه‌ند هونه‌رمه‌ندێكى دیارى شاره‌كه كه له‌بوارى هونه‌ردا خزمه‌تیان كردووه هه‌روه‌ها كیتێبێكى تایبه‌ت له‌سه‌ر ژیان و به‌رهه‌مه‌كانى هونه‌رمەند حه‌سه‌ن زیره‌ك بڵاوكرایه‌وه، كۆتایى رێوڕەسمەکەش به گۆرانیه‌كانى ئه‌و هونه‌رمه‌نده كۆتاییهات كه له‌لایه‌ن چه‌ند هونه‌رمه‌ندێكه‌وه وترانه‌وه.
حەسەن زیرەك گۆرانیبێژی ناوداری كورد، لە29ی تشرینی دووەمی 1921 لە موكریان لە گوندی هەرمێلەی نێوان شارەكانی بۆكان و سەقزی رۆژهەڵاتی كوردستان لەدایكبووە و لە 26ی حوزەیرانی 1972 لە بۆكان كۆچی دواییكردووە، هەر لەوێ لە شاخی ناڵەشكێنە بەخاكسپێردراوە.