کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

گردبوونەوە دژی كوشتنی كچ و دایكەكە

گردبوونەوە دژی كوشتنی كچ و دایكەكە

kurdistan

بكوژانی دایك و كچەكەی خانەقین نەگیراون

سۆران بەهائەددین

سۆران بەهائەددین

26-07-2013
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
سۆران بەهائەددین
سۆران بەهائەددین26-07-2013

بابەتی پەیوەندیدار

بەهۆی دیاردەی گزیکردن بە ژیریی دەستکرد، وەزیری پەروەردەی کۆریای باشوور دەستی لەکارکێشایەوە
جیهان22-11-2026

بەهۆی دیاردەی گزیکردن بە ژیریی دەستکرد، وەزیری پەروەردەی کۆریای باشوور دەستی لەکارکێشایەوە

سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران: لە گفتوگۆکانی فالح فەییاز باس لە گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکان کرا
کوردستان22-11-2026

سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران: لە گفتوگۆکانی فالح فەییاز باس لە گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکان کرا

دوو هاونیشتمانیی خەڵکی باکووری کوردستان بە رووداوی هاتووچۆ لە ورمێ گیانیان لەدەستدا
کوردستان22-11-2026

دوو هاونیشتمانیی خەڵکی باکووری کوردستان بە رووداوی هاتووچۆ لە ورمێ گیانیان لەدەستدا



رووداو - خانەقین

سەرەتای ساڵی 2013، دایك و كچێك لە خانەقین پێكەوە كوژران، بەڵام تا ئێستا كەس لەسەر كوشتنی ئەو دوو كەسە نەگیراوە و پۆلیسی خانەقینیش دەڵێت "بكوژەكان نەناسراون". چالاكڤانێك لە خانەقین دەڵێت "ئەوە چەندین رووداوی كوشتنی دیكەمان بیردێنێتەوە كە تائێستا كەس لەسەریان نەگیراوە".

تەرمی خەیریە قاسم، 58 ساڵ و ئومئەلبەنین 18 ساڵ، لە گوندی یوسف بەگی سەر بە خانەقین لە رۆژی 8/1/2012 دۆزرایەوە كە هەر یەكەیان دوو گوللە لە سەریان درابوو، بەڵام دوای تێپەڕبوونی حەوت مانگ هێشتا لەسەر ئەو تاوانە هیچ كەسێك نەگیراوە. 

شارۆچكەی خانەقین سەر بە پارێزگای دیالەیە و ژمارەی دانیشتووانی نزیكەی 140 هەزار كەس دەبێت، ئەو دایك و كچە لە گوندی یوسف بەگ كە تێكەڵ بە شارۆچكەی خانەقین بووە، خانوویەكیان بە كرێ گرتبوو.

بەپێی قسەكانی سەلام عەبدوڵڵا، چالاكڤانی مافی مرۆڤ و ئەندامی لێژنەی ئاشتی و هیوا لە خانەقین، ئەو دایك و كچە نزیكەی هەفتەیەك بوو كوژراوبوون، بەڵام كەس نەیزانیبوو، دواتر بەهۆی بۆنی جەستەیانەوە، دراوسێكانیان بە رووداوەكەیان زانیوە و پۆلیسیان ئاگادار كردووەتەوە.

وەك سەلام عەبدوڵڵا دەڵێت، ئەو دایك و كچە لە بنەماڵەیەكی هەژار بوونەو لە كەلاوە خانوویەكەدا دەژیان "لەناو خانوویەكی قوڕدا بوون و ژنەكە خزمەتگوزاری قوتابخانەیەك بوو بە گرێبەست، مێردی خەیرییە ماوەی ساڵێك بوو ماڵەكەی بەجێهێشتبوو بە تەنیا دەژیا، كوڕەكەشی هەر لە خانەقین بە تەنیا دەژیا و ماڵێكی پەرتەوازە بوون".

لێژنەی ئاشتی و هیوا لە خانەقین، بەدواداچوونیان بۆ دۆسیەكە كرد، خۆپیشاندانێكی ناڕەزاییان سازكرد، لێژنەكە لە بەیاننامەیەكدا ئیدانەی كوشتنی ئەو ژن و كچەی كرد و نووسییان "گوندی یوسف بەگ، بووەتە گۆڕەپانی كارەساتێكی دڵتەزێن، ئەم وەحشیگەرییە بەشێكە لە زنجیرەی ئەو تاوانانە كە بەشێوەی مافیایی لە پشت دیواری ماڵانەوە روودەدەن، كەچی زۆربەی تاوانەكان پەردەپۆش دەكرێن".

دوای كوشتنی ئەو دایك و كچە، چەندین رێكخراوی تایبەت بە ئافرەتان، گردبوونەوەیەكی ناڕەزاییان لە بەردەم نووسینگەی مافی مرۆڤ لە خانەقین سازدا، ئەوانەی گردببوونەوە هەموویان ژن بوون و چەندین دروشمیان هەڵگرتبوو كە بە كوردی و عەرەبی نووسرابوون، لەوانە "ژن كوشتن كارێكی دڕندانەیە"، "بە توندی ئیدانەی ئەم كارەساتە دەكەین".

سەلام عەبدوڵڵا، ئەندامی لێژنەی ئاشتی و هیوا لە خانەقین دەڵێت تەنیا بكوژی ئەو دایك و كچە نین كە نەگیراون، بەڵكو "زۆربەی تاوانبارەكان دەستگیر ناكرێن، ئەوەی باخەكانی خانەقین دەسووتێنێت دەستگیر ناكرێت، ئەوەی خەڵك دەكوژێت دەستگیر ناكرێت، بەردەوام دەپرسین بۆچی خەڵك ناگیرێن، كاتێك تاوانێك ئەنجام دەدرێت و كەس ناگیرێت تاوانەكان زۆرتر دەبن، خەڵكێكی زۆر كوژراون و تاوانبارەكانیان دیار نین".

نەقیب ئەشرەف قاسم، ئەفسەری بنكەی ئازادی لە خانەقین، بە (رووداو)ی گوت كە هێشتا لێكۆڵینەوە لە كوشتنی ئەو دایك و كچە بەردەوامە، بەڵام "هەتا ئێستا كەس نەگیراوە لەسەر كوشتنیان، هەتا ئێستا تۆمەتبار دیار نییە".

نەقیب ئەشرەف رەتیدەكاتەوە كە تاوانباران لە خانەقین دەستگیر نەكرێن و گوتی "ئەوانەی دەڵێن ئێمە تاوانبار كەم دەستگیر دەكەین وانییە، كوشتنی ژن لە خانەقین كەمە، گیران و نەگیران پەیوەندی بە دادگاوە هەیە، ئەو فەرمانەی دادوەر بۆمان رەوانە بكات ئێمە جێبەجێی دەكەین".

"منداڵێكیان بە بلۆك كوشت و كەس نەگیرا"

سەلام عەبدوڵڵا، كە مامۆستاشە لە خانەقین، لەكاتی قسەكردن لەسەر ئەو ژن و كچە، دۆسیەی قوتابیەكی خۆی بیرهێنایەوە بە ناوی سارا، تەمەن 10 ساڵ، كە قوتابی بوو لە پۆلی 4ی سەرەتایی "5 ساڵ لەمەوبەر لە خانەقین سارا رفێنرا، دەستدرێژی سێكسی كرایەسەر، ئینجا بە بلۆك كوشتیان، پاشان سووتاندیان، كەچی هێشتا دیار نییە كێ ئەو تاوانەی ئەنجامداوە، كەس نەگیراوە و تۆمەتباریش دیار نییە".

سەلام بە خەمێكی قووڵەوە دەڵێت "كوشتنی سارا لە دڵم دەرناچێت، لەگەڵ هەر كوشتنێكی دیكە بە بیرم دێتەوە، دڕندەییەكی زۆر قێزەون بوو، زۆر بۆی گریاوم، كاتی خۆی چەندین چالاكیمان ئەنجامدا، رێپێوانم كرد، منداڵانی خانەقینم هەموو كۆكردەوە، نووسراومان بڵاوكردەوە، چووینە سەر گۆڕەكەی و یادمان كردەوە، كەچی هێشتا بكوژەكەی دیار نییە".

بابەتی پەیوەندیدار

بەهۆی دیاردەی گزیکردن بە ژیریی دەستکرد، وەزیری پەروەردەی کۆریای باشوور دەستی لەکارکێشایەوە
جیهان22-11-2026

بەهۆی دیاردەی گزیکردن بە ژیریی دەستکرد، وەزیری پەروەردەی کۆریای باشوور دەستی لەکارکێشایەوە

سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران: لە گفتوگۆکانی فالح فەییاز باس لە گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکان کرا
کوردستان22-11-2026

سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران: لە گفتوگۆکانی فالح فەییاز باس لە گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکان کرا

دوو هاونیشتمانیی خەڵکی باکووری کوردستان بە رووداوی هاتووچۆ لە ورمێ گیانیان لەدەستدا
کوردستان22-11-2026

دوو هاونیشتمانیی خەڵکی باکووری کوردستان بە رووداوی هاتووچۆ لە ورمێ گیانیان لەدەستدا

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە