رووداو- هەولێر
فەرهاد سەنگاوی داوا لە خودا دەكات هەركاتێك بیری كردەوە ببێت بە زۆردراد، كۆنەپەرست، دز و جاسوس بیكوژێت.
فەرهاد سەنگاوی لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك دەنووسێت:" بۆ ئەو نە شارەزایانەی من فەرهاد سەنگاوی، ناناسن، یا لەبەر دەسكەوت و بەرژەوەندی خۆیان، یان لایەنێك دەیانەوێت من بشكێنن، پێیان دەڵێم بەڕێزان، ئێوە هەڵەن".
سەنگاوی دەشنووسێت" من داوا لە خودا دەكەم ((كە نابم))
پێش ئەوەی ببم بە دز ((كە نابم))
ببم بە كۆنە پەرست ((كە نابم))
پێش ئەوەی ببم بە جاسوس ((كە نابم))
ببم بە زۆردار ((كە نابم ))
پێش ئەوەی ببم ((نا )) ,هەر كە بیرم لێكردەوە ((بمكوژی))".
دەقی نووسینەكەی:
(( بۆ هەمو ئەو بەڕێزانەی ,بە بێ مەبەست , یان بە مەبەست,شك و گومانیان لە خۆ نەویستی و بێ منەتی بەندەی دڵسۆزتان هەیە ))
دەڵێن لە هەفتاكاندا ,بەعس لە ئێوارەیەكدا ئەكاتە سەر شێخی یەزدییەكان و ناچاری ئەكەن و پێی دەڵێن دەبێت بەیانی لە كاتی سەر ژمێردا خۆت بە عەرەب بنوسیت.
شێخی یەزیدی شەو هەتا بەیانی نوێژ دەكا و لە خودا دەپاڕێتەوە و دەڵێت
ئەی خودایە ,پێش ئەوەی بمكەن بە عەرەب بمكووژیت.
كە شەو تا بەیانی دەپاڕێتەوە , دەمبەیان ماندو دەبێت و خەوی لێدەكەوێ و ئەوە دوا خەو بوو.
كە خەبەریان كردەوە مردبوو.
((بۆ ئەو نە شارەزایانەی من (فەرهاد سەنگاوی) ناناسن,یا لەبەر دەستكەوت و بەرژەوەندی خۆیان ,یان لایەنێك ,دەیانەوێت من بشكێنن.
پێیان دەڵێم بەڕێزان,ئێوە هەڵەن,
من داوا لە خودا دەكەم ((كە نابم))
پێش ئەوەی ببم بە دز ((كە نابم))
ببم بە كۆنە پەرست ((كە نابم))
پێش ئەوەی ببم بە جاسوس ((كە نابم))
ببم بە زۆردار ((كە نابم ))
پێش ئەوەی ببم ((نا )) ,هەر كە بیرم لێكردەوە ((بمكوژی))
فەرهاد سەنگاوی
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ